پێشكه‌شكردنی دیاری له‌نێوان خۆشه‌ویستان و هاوسه‌راندا دیارده‌یه‌كی جوانه، چونكه به‌وشێوه‌یه خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ده‌رده‌بڕیت و كه‌سی به‌رامبه‌ریش ئاگادارده‌كه‌یته‌وه له‌وه‌ی كه‌سێكی به‌قه‌دره له ژیانتدا. هه‌ڵبژاردنی دیاری بۆ ژنان ئاسانتره له‌چاو پیاوان، به‌وهۆیه‌ی ته‌نها به چه‌پكه‌گوڵێك دڵی ژنان خۆشده‌كه‌یت، به‌ڵام ئایا به كامجۆره دیاریانه دڵی پیاوان خۆشده‌بێت؟ هه‌روه‌ها ناكرێت هه‌موو ساڵێك و له‌كاتی هه‌موو بۆنه‌كاندا هه‌مان دیاری پێشكه‌ش به مێرده‌كه‌ت بكه‌یت، له‌م بابه‌ته‌دا رێنمايی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی دیاری بۆ پیاوان. جگه‌له‌وه‌ش كڕینی دیاری بۆ پیاوان زۆر سه‌خته به‌وهۆیه‌ی گه‌ر حه‌ز به شتێك ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ ده‌یكڕن، به‌ڵام ژنان له‌كاتێكدا حه‌ز به‌هه‌ر شتێك بكه‌ن لیستێك ده‌نووسنه‌وه‌و له‌كاتی بۆنه‌كاندا ئاشكرای ده‌كه‌ن تا بۆی بكڕیت. هه‌روه‌ها ئاشكرایه كه پیاوان به‌گشتی حه‌زیان له خواردنی خۆشه، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا رێنمایی ده‌ده‌ین له‌جیاتی پێشكه‌شكردنی دیاری له‌كاتی بۆنه‌كاندا خۆشترین خواردنی بۆ ئاماده‌بكه! خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure