به‌هۆی سه‌رقاڵی ژیانی رۆژانه مرۆڤه‌كان زۆربه‌یان له‌كاتی شه‌واندا باش خه‌ویان لێناكه‌وێت و له‌هه‌مانكاتیشدا به‌پێی پێویست ئارامی وه‌رناگرن، ئه‌وه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیان ده‌گه‌یه‌نێت به باری ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه. له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و خواردنانه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكانی بواری ته‌ندروستییه‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه، له‌جیاتی به‌كارهێنانی ده‌رمانی پزیشكی گرنگی به‌م خواردنانه‌ی خواره‌وه بده بۆ ئه‌وه‌ی باش بخه‌ویت. 1- هه‌وڵبده به درێژایی رۆژ له‌كاتی هه‌موو ژه‌مه‌كاندا گرنگی به خواردنی قه‌ل و مریشك بده، هه‌روه‌ها ماست و شیر‌و هێلكه‌ش سوودیان هه‌یه، به‌وهۆیه‌ی كه ئه‌م خواردنانه مادده‌ی (تریتۆفان) له‌خۆده‌گرن مرۆڤ زوو خه‌و ده‌یگرێت. 2- له‌كاتی نانخواردنی ئێواراندا برنجی بۆرو كوله‌كه‌و په‌تاته بخۆ، به‌وهۆیه‌ی ئه‌م خواردنانه هۆرمۆنی خه‌وتن ده‌جوڵێنن، له‌هه‌مانكاتیشدا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڤیتامین (بی) له‌خۆده‌گرن، ئه‌وه‌ش هاوكاره بۆ ئارامبونه‌وه‌ی جه‌سته. 3- له‌دوای نانخواردنی ئێواراندا گرنگی به‌خواردنی گێلاس بده، به‌وهۆیه‌ی كه مادده‌ی (مێلاتۆنینه)ی تێدایه ئه‌وه‌ش سوودی هه‌یه بۆ هۆڕمۆنی خه‌وتن. 4- پێش كاتی خه‌وتن گرنگی به خواردنی چه‌ره‌سات بده چونكه ئارامی ده‌به‌خشێت. 5- خواردنه‌وه‌ی چای گه‌رم و شیری گه‌رم پێش كاتی خه‌وتن سوودی هه‌یه بۆ ئارامبونه‌وه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure