17/2/2021 04:50 PM

ئایا خواردنی زینک و ڤیتامین Cیارمەتی جەستە دەدەن لەبەرانبەر کۆرۆنادا؟

وڵامی ئەم پرسیارە نیگەتیڤە؛ تەنانەت ئەگەر بڕێکی زۆر لەم دوو مادەیە بەکا بێت. ئەمە یەکەم دەرئەنجامی توێژینەوەیەکە سەبارەت بە رۆڵی ڤیتامین C و زینک بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نەخۆشیی کۆڤید-19. سەرەڕای گشتگیربوونی بەکارهێنانی ڤیتامین C و زینک بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڵامەت و ئەنفلۆئانزا یان کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشیانە، ئەم توێژینەوە نوێیە دەریخست کە خواردنی ئەم دوو مادەیە هیچ کاریگەرییەکی ئەرێنیان لەسەر ئەو کەسانە نییە کەوا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
لەم توێژینەوەیەدا 214 کەسی تووشبووی کۆرۆنا بەشدار بوون کە لە ماڵەوە پشوویان دەدا. بەشداربووان دابەش بوون بەسەر 4 گرووپدا. یەکێک لە گرووپەکان ڤیتامین Cـیان پێدرا، گرووپەکەی دیکە زینک و گرووپی سێهەمیش هاوکات هەر دوو مادەکەیان پێدرا. گرووپی چوارەمیش بەبێ ئەوەی ئەم مەوادەیان پێبدریت بە شێوەی ستاندراد ئاگاداریان لێکرا و تەنها شلەمەنی و دەرمانی کەمکەرەوەی یاویان پێدرا.
بە گوتەی توێژەران خواردنی زینک یان ڤیتامین C یان هاوکات هەردوکیان بە یەکەوە نیشانەکانی کۆڤید-19ـیان کەم نەکردەوە. ئەو گرووپەی ئەم مەوادەیان بەکارهێنابوو بەنیسبەت ئەو گرووپەی کە تەنیا ئاگادریان لێکرابوو، نیشانەی قورستری ئەم نەخۆشییەیان ئەزموون دەکرد بۆ نموونە: رشانەوە، سکچوون و قەبزی.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved