17/2/2021 05:42 PM

سوودەکانی ئاوی چەوەندەر

چەوەندەر پڕاوپڕە لە مادە بەسوودەکان بۆ نموونە: پۆتاسیۆم. فۆسفۆر، کالسیۆم، گۆگرد، یۆد، ئاسن، مس و کۆمەڵک مادەی ناوازەی دیکە. چەوەندەر لە زۆرینەی شوێنەکانی جیهان بەرهەم دێت و ئەگەرچی زیاتر وەکوو ماتریالی سەرەکی بۆ دروستکردنی شەکر بەکار دێت، بەڵام خواردنی چەوەندەر و ئاوەکەی کۆمەڵێک سوودیان هەیە کە لەدرێژەدا ئاماژەیان پێدەکەین.

تەندروستیی دڵ: ئاوی چەوەندەر بڕێکی زۆر مادەی "نیترات"ـی تێدایە کە دەتوانێ وزەی ماسولکەی ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە بەرز بکاتەوە. نیترات لە جەستەدا لە ماوەی پرۆسەیەکدا دەبێت بە "ئوکسید نیتریت" و ئەم مادەیەش دەبێتە هۆی شل بوونەوەی دیواری دەمارەکان و باشبوونی پرۆسەی میتابۆلیزم.

کەمبوونەوەی کێش: ئاوی چەوەندەر کاری دڵ ئاسان دەکاتەوە و رادەی ئوکسجین بەرز دەکاتەوە، کەوابوو دەتوانن زیاتر چالاکی بکەن و کەمتر ماندوو بن. چەوەندەر کالۆری کەمە و بەخێرایی تێرتان دەکات و ئەم بابەتەش بۆ دابەزینی کێش زۆر پێویستە.

رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ رادیکاڵە ئازادەکان: چەوەندەر دەوڵەمەندە بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنتە بەهێزەکان بۆ نموونە "بلاتائین" و پۆلی‌فنۆل"ـەکان لە کاریگەریی رادیکاڵە ئازادەکان پووچەڵ دەکەنەوە. بەرزبوونەوەی ئاستی رادیکاڵە ئازادەکان مەترسیی تووشبوون بە پیری لەنەکاو و شێرپەنجە زیاد دەکەن.

باشبوونی سیستمی هەرس: ئاوی چەوەندەر یارمەتیدەرە بۆ هەرسی هەندێک لە مادە خۆراکییەکان و حاڵەتی قورس بوونی گەدە کەم دەکاتەوە. چەوەندەر هەروەها بەسوودە بۆ زیادبوونی ئیشتیای مرۆڤ لە کاتی تێپەڕکردنی نەخۆشیدا.

باشبوونی کارکردەکانی غودەی تیرۆئید: ئاوی چەوەندەر بۆ باشتر کردنی چالاکییەکانی تیرۆئید زۆر کاریگەرە. هۆکاری بەدیهاتنی نەخۆشیی "گواتر" کەمبوونی مادەی "یۆد"ـە. ئەم کێشەی بە خواردنی چەوەندەر و سیر چارەسەر دەبێت.

 

 سەرچاوە: Nabzema

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved