له زستاندا كه‌شوهه‌وا سارده‌و ئه‌وه‌ش زیان به ته‌ندروستی لێو ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزی له ته‌ندروستی لێوه‌كانت بكه‌یت گرنگی به جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه بده. 1- گرنگی به ئاوخواردنه‌وه بده به به‌رده‌وامی، بۆ ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیت روبه‌ڕووی وشكی نه‌بێته‌وه، له‌ڕێگای ئاوخواردنه‌وه هه‌م پێستت ده‌پارێزیت و هه‌م ته‌ندروستی لێوه‌كانیشت پارێزراو ده‌بێت. 2- بۆ ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیت باشبێت، پێویسته گرنگی به خواردنی به‌سوود بده‌یت، بۆیه به‌رده‌وام رۆژانه دوو جۆر میوه بخۆ له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌دا بۆ پارێزیكردن له ته‌ندروستی لێو. 3- هه‌رگیز به ئاوی ناوده‌مت لێوه‌كانت ته‌ڕمه‌كه، چونكه به ته‌ڕكردن لێوه‌كانت زیاتر وشكده‌بنه‌وه. 4- گرنگی به به‌كارهێنانی ده‌رمانی لێو بده بۆ چه‌وركردنی لێوه‌كانت له وه‌رزی زستاندا، وه‌ك كرێمێك له ڤیتامینی E پێكهاتبێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure