18/2/2021 05:38 PM

نیشانەکانی کەمبوونی مس

مس مادەیەکی کانگەیی گرنگە کە رۆڵێکی بەرچاوی بۆ تەندروستیی جەستە هەیە؛ یارمەتی میتابۆلیزمی جەستە دەدات، هێز و تەندروستیی ئێسکەکان بەرز دەکاتەوە و کاریگەریی لەسەر کارکردی سیستمی عەسەبی هەیە. کەمبوونی مس بابەتێکی دەگمەنە بەڵام پێدەچێ لەم سەردەمەدا مرۆڤەکان کەمتر ئەم مادەیە دێتە جەستەیانەوە. لەم بابەتەدا بەشێک لە نیشانەکانی کەمبوونی ماس دەخەینە روو.

*ماندوویەتی و لاوازیی
*نەخۆش‌کەوتنی بەردەوام
*ئێسکەکان لاواز و بێ هێز دەبن
*بیرگەی مێشک لاواز دەبێت و بەهرەی فێربوون کەم دەبێتەوە
*رێگە رۆیشتن تووشی کێشە دەبێت.
*کەمتر دەتوانن هەوای سارد تەحەمول بکەن.
*قژەکانتان زووتر رەنگەکەی دەگۆڕدرێت بەرەو خۆڵەمێشی و سپی
*کەمبوونەوەی هێزی بینین.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved