18/2/2021 05:39 PM

بەم خۆراکانە قەڵەویی ورگ لەناو ببەن

ماست: خواردنی ماستی بێ چەوری یان کەم چەوری، جگە لەوەی کالسیۆمی جەستە دابین دەبێت، کێشی جەستەش زیاد نابێت و چەوریی ورگ کەم دەبێتەوە. هەوڵ بدەن ماستی پیتێندراو بە ڤیتامین D بخۆن. زۆرینەی گەورەساڵان کالسیۆم و ڤیتامین D وەرناگرن.

بلۆبێری: هیچ خواردنێکی ناوازە بوونی نییە کە چەوری بسووتێنیت. بەڵام بەکارهێنانی زیاتری هەر جۆرە میوەیەک لەجیاتی خواردنی چەور و پڕ کالۆری دەتوانێ کێشی جەستە کەم بکاتەوە. بلۆبێری و میوەکانی دیکە مادەی خۆراکی بەسوودیان تێدایە کە سروشتێکی شیرینیان هەیە و بە نێوان ژەمێکی گونجاو دێنە ئەژمار.

ریشاڵ/ فایبەر: میوە و سەوزە دوژمنی چەوریی ورگن. لە توێژینەوەیەکی ٥ ساڵەدا دەرکەوت ئەو کەسانەی کە ریشاڵێکی زیاتر دەخۆن، کەمتر تووشی قەڵەویی ورگ دەبن. دوو سێوی بچووک، پەرداخێک نۆکی سەو و نیوە پەرداخێک فاسۆلیا دەتوانێ ریشاڵی پێویست بۆ  جەستە دابین دەکات.

وەرزش: وەرزش کردنی رێک و پێک یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کێش. هەرچەند ناکرێ وەرزشێک ئەنجام بدەیت کە ببێتە هۆی کز بوونی شوێنێکی تایبەت، ئەنجامدانی چالاکیی وەرزشی بۆ جەستە بەگشتی بەسوودە.

 

سەرچاوە: medicinenet

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved