18/2/2021 05:40 PM

زیانەکانی خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵەوە

گرووپێک لە توێژەرانی زانکۆی "نۆڤادا-رنۆی" ئەمریکا بەو دەرئەنجامە گەیشتن کە دەکرێ قاوە وەکوو سووتەمەنی ئۆتۆمبێل بەکار بێت و بە ئەگەری زۆر لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆنی دووکەڵی ئۆتۆمبێلەکان هاوشێوەی بۆنی کۆپێک کاپۆچینۆیە. بەڵام ئەو یەکەم کۆپ قاوەیەی کە بەیانیان دەیخۆینەوە و مەکینەی جەستەمانی پێ هەڵدەکەین لەوانەیە شێوازێکی باش نەبێت بۆ دەسپێکی رۆژ. لەڕاستیدا، پزیشکان لەسەر ئەو بڕوایەن باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە، ناوەند یان کۆتاییەکانی بەیانییە واتە کاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ١١:٣٠ـی بەیانی. لەدرێژەدا دەمانهەوێ بزانین خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵەوە چ کاریگەرییەکی لەسەر جەستە هەیە.

لەوانەیە زیاتر هەست بە خەواڵوویی بکەن: زۆرینەی ئێمە قاوە دەخۆینەوە بۆ ئەوەی خەو لە خۆمان دوور بخەینەوە بەڵام خواردنەکەی رێک ئەو کاتەی لە خەو هەڵدەستیت لەوانەیە دەرئەنجامی پێچەوانەی هەبێت. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە جەستە بۆ هاوسەنگ کردنی ئەو شەکرەی وەریگرتووە ناچارە ئانسۆلینێکی زیاتر بەرهەم بێنێت و ئەوەش رێگە خۆش دەکات بۆ کەمبوونی وزە و ماندوویەتی.

لەوانەیە جەستە مەوادی کانگەیی خۆی لەدەست بدات: ئەگەر هەموو رۆژێک بەیانی زوو قاوە بخۆنەوە بەم کارەی بەرگیری لە وەرگرتنی ئاسن، مەگنسیۆم و ڤیتامین B دەکات کە بۆ مێشک پێویستن. خواردنی لەڕادەبەدەری قاوە دەتوانێ کالسیۆمی ئێسک لاواز بکات.

لەوانەیە گەدەتان تێک بدات: قاوە خوردنەوەی سەرەتای بەیانی دەبێتە هۆی چالاک بوونی ریخۆڵەکان و ئەوەش سکچوونی لێدەکەوێتەوە. زۆر کەس  بەیانیان قاوە لەگەڵ شیر دەخۆنەوە و لەو رووەوە کە لاکتۆز (شەکری ناو شیر) بە ئاسانی هەرس نابێت، لەوانەیە سیستمی گەدەمان تێک بدات.

لەوانەیە کێش بەرز بکاتەوە: قاوە ئەگەرچی چەوری دەسووتێنێت بەڵام دەتوانێ سەرچەشنەکانی خەو ئاڵۆز بکات. کاتێک بە رادەی پێویست نەخەون، زیاتر هەست بە برسێتی دەکەن و زیاتر روو لە خواردنی چەرەسات دەکەن و ئەوەش هۆکارە بۆ قەڵەوی.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved