به‌هۆی كه‌شوهه‌وای سارده‌وه به‌رده‌وام روبه‌ڕووی په‌تاو هه‌ڵامه‌ت ده‌بینه‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌وجۆره نه‌خۆشیانه زیان به قورگ ده‌گه‌یه‌نن و له كۆتاییدا ئازار دروستده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زوو چاره‌سه‌ری ئازاری قوڕگ بكه‌یت هه‌وڵبده گرنگی به‌م خواردنانه بده كه له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه. 1- هه‌رچه‌نده ده‌ره‌وه سارد بێت گرنگی به خواردنی چلوره بده بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری قورگ، چونكه خواردن و خواردنه‌وه‌ی سارد ئازار له‌ناوده‌بات. 2- به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مۆز له‌ڤیتامین (سی) پێكهاتووه دژی هه‌ڵامه‌ت و په‌تا كارده‌كات و هه‌روه‌ها ئازاری قورگیش له‌ناوده‌بات. 3- گرنگی به‌خواردنی گێزه‌ر بده به‌كاڵی یان به‌كوڵاوی خۆت بڕیاری له‌سه‌ربده، به‌هۆی وه‌رگرتنی ڤیتامین (ئه‌ی) توانات زیاتر ده‌بێت و هه‌روه‌ها ئازارت نامێنێت. 4- گرنگی به‌خواردنه‌وه‌ی چا بده به‌وهۆیه‌ی هه‌موو میكرۆبه زیانبه‌خشه‌كان له‌ناوده‌بات، له‌هه‌مانكاتیشدا خه‌فه‌تت كه‌مده‌كات و وزه‌ت به‌رزده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی كه‌وچكێك هه‌نگوین یان ئاوی لیمۆ هه‌روه‌ها هه‌ست به‌ئارامبوونه‌وه‌ی جه‌سته بكه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure