20/2/2021 04:19 PM

چەند رێکار بۆ ئەوەی خەوێکی باشتان هەبێت

تەنها بە رێکخستنی گەرمی ژووەکەتان دەتوانن خەوێکی ئاسوودەتان هەبێت. یان تەنانەت ئەگەر بێ‌خەو بوون واباشە چەندین جار بە خۆتان بڵێن "مەخەوە، مەخەوە...". ئەم پێشنیارە هەندێک سەیرە بەڵام یەکێک لە شێوازە سەلمێنراوەکانە بۆ چارەسەریی کێشەکانی خەو. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند رێگەی سادە ئاشنا دەبین کە رێگەخۆشکەرن بۆ ئەوەی خەوێکی باشمان هەبێت.
ئەگەر نیەوشەو لە خەو هەستان، ماسولکەکانتان شل بکەن: لەوانەیە چەندین کاتژمێر هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی بخەون بەڵام هەوڵەکانتان بێ ئاکام بێت. چون هەموو شتیک لە ناو جەستەتاندا گرژ بووە. ئەم رێنماییە ئەنجام بدەن: 1-هەموو ماسولکەکانتان شل کەن (لە تۆقی سەرەوە تا ژێر قاچ). 2-هەر کام لە ماسولکەکان ٥ چرکە توند بکەن و پاشان شلی کەن.

با ژوورەکەتان فێنک بێت بۆ ئەوەی خەوی ناخۆش نەبینن: باشترین پلەی گەرمی بۆ ژووری خەو 18 پلەی سەنتیگرادە. جەستە جۆرێک رێکخراوە کە شەوانەی سارد بێتەوە. کاتێک ئێوە ژوورەکەتان گەرم دەکەن ئەم پرۆسەیە دەشێوێنن و جەستە وادەزانێت کە هێشتا کاتی خەو نییە.

ئەگەر تووشی سەرگێژبوون هاتن لە کاتی خەودا، قاچێکی خۆتان بخەنە سەر زەوی: ئەم پێشنیارە بۆ ئەو کەسانەیە کە لەسەر تەختی خەو دەخەون. ئەم کارە فەرمان بە مێشک دەکات کە دیسان حاڵەتی جێگیربوونی جەستە دابڕێژێتەوە و ئەم کارە سەرگێژبوون لەناو دەبات.

لەدوای کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆ ئیتر مەخەون: زۆر کەس بە رۆژدا دەخەون و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیشی لەسەر خەوی شەویان نییە. بەڵام ئەگەر کێشەی بێ‌خەویتان هەیە ئەم خاڵانە لەبەر چاو بگرن: ١-سەرخەوێکی کورت بشکێنن. ماوەکەی با لە 10 بۆ 20 خولەک زیاتر نەبێت. ئەگەر زیاتر بخەون دواتر تووشی سەرئێشە دەبن. 2-لە شوێنێکی ئارام، فێنک و تاریک بخەون.

چەند هەناسەی قووڵ بکێشن: بەم کارە ئوکسجینێکی زیاتر دێتە ناو جەستەوە و خێرایی هەناسەدان زیاد دەبێت و ئەم بابەتانەش خەوێکی باشتریان لێدەکەوێتەوە. لە رێگای لووتەوە بە ماوەی 4 چرکە هەناسەیەکی قووڵ بدەن و 7 چرکە رایگرن و دواتر بە ماوەی 8 چرکە لە رێگای دەمەوە هەناسەکەتان بدەنەوە دەرەوە. ئەم پرۆسەیە 4 جار دووپات کەنەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved