20/2/2021 04:22 PM

تامیسک چییە و چۆن چارەسەر دەبێ؟

تامیسک کێشەیەکی پێستییە و لەوانەیە هەر کەسێک تووشی ببێت. تامیسک بەگشتی لە شێوەی برینێکی پەڵەپەڵە لەسەر لێو دەردەکەوێت و لە رۆژانی یەکەمی پێکهتانیدا ئێشی هەیە و شێدارە. هۆکاری پێکهاتنی ئەم برینە ڤایرۆسێکە بە ناوی "هرپس سیمپلێکسی جۆری یەک (HSV-1)" و بەپێچەوانەی ناوەکەی لە رێگای پەیوەندی سێکسییەوە ناگوازرێتەوە. بەداخەوە ئەگەر یەک جار تامیسک لەسەر لێوتان دەربێت، ئەگەر هەیە لە ماوەی ژیاندا جار جار ئەم کێشەیەتان هەبێت. کارناسان دەڵێن ئەم ڤایرۆسە یەک جار دێتە ناو پێستەوە و بۆ هەمیشە لەوێدا دەمێنێتەوە.
تامیسک لە ماوەی 10 رۆژدا بێ ئەوەی چارەسەری بۆ بکەیت لەناو دەچێت، بەڵام لەو رووەوە کە ئێشی هەیە و رواڵەتێکی ناشیرینی هەیە و دواتر لەو ماوەیەدا ئەگەر هەیە بیگوازنەوە بۆ کەسانی دیکە واباشە بەشوێن چارەسەرێکی باشدا بگەڕێن.
لەئێستادا لە زۆرینەی دەرمانخانەکان کرێمی تایبەت بە لەناوبردنی تامیسک هەیە و زۆر بە ئاسانی دەست دەکەوێت. جگە لە چارەسەری پزیشکی چەندین رێکاری دیکە بۆ لەناوبردنی تامیسک هەیە کە دەتوانن لە ماڵەوە بەکاری بێنن. لەدریژەدا بەشێک لەم رێکارانە دەخەینە روو.
خاڵێکی گرنگ ئەوەیە کە بۆ چارەسەری کزانەوە و ئێشی تامیسک بەخێرایی کرێمی دژەڤایرۆس بەکار بێنن. رێگەیەکی دیکە ئەوەیە کە کوتێک سەهۆڵ لە قوماشێک بپێچن و لەسەر برینەکەی دابنێن بۆ ئەوەی بەرگیری بکات لە پێشڕەوەی تامیسک. لەم ماوەیەدا هەوڵ بدەن خۆراکی زۆر گەرم و توون یان ترش مەخۆن چونکە کاریگەریی نەرێنیان لەسەر پرۆسەی چاکبوونەوەی تامیسک هەیە.
خواردنی حەبی ڤیتامین C لەم ماوەیەدا زۆر بەسوودە چونکە سیستمی بەرگری بەهێز دەکات. هەوڵ بدەن دەست لە برینەکە مەدەن چونکە بەم کارە تامیسکەکە دەگوازنەوە بۆ بەشەکانی دیکەی دەموچاوتان و هەروەها بۆ کەسانی دیکە. هەوڵ بدەن زۆر ئاو بخۆنەوە بۆ ئەوەی جەستە وشک نەبێت و رێگە خۆش نەبێت بۆ چالاکیی میکرۆبەکان.

 

سەرچاوە: express

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved