20/2/2021 04:23 PM

ژیانی هاوبەشی کیم و کانیە کۆتایی هات

ئەم خێزانە بەناوبانگە کە ساڵی 2014 لە رێوڕەسمێکی بەشکۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا هاوسەگیریان کرد، خاوەنی چوار مناڵن: نۆرسی تەمەن 7 ساڵ، سەنتی تەمەن 5 ساڵ، شیکاگۆی تەمەن 2 ساڵ و سالمی تەمەن 1 ساڵ. بە گوتەی هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم دووانە بەتەمان بەشێوەی هاوبەش ئاگاداری لە مناڵەکانیان بکەن.
هەواڵی جیابوونەوەی کیم و کانیە لە مانگی دیسامبەری ساڵی رابردوودا بڵاو بووەوە و میدیاکان رایانگەیاند ژیانی هاوبەشی کارداشیان و وێست گەیشتووەتە کۆتایی. لە مانگی ژوئیەی ساڵی رابردوودا کانیە وێست بە بڵاو کردنەوەی تویتێک رایگەیاند لە ساڵی 2018ـەوە بیر لە جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی دەکاتەوە، رێک ئەو کاتەی کیم کارداشیان تێکەڵ بە گرووپەکەی «میک میل»ـی راپێری ئەمریکی ببوو کە لە بواری چاکسازی کێشەکانی سیستمی دادی ئەمریکادا چالاکیان دەکرد.
ئەم تویتە بەشێک بوو لە زنجیرە تویتێک کە دواتر سڕدرانەوە. وێست لەم تویتانەدا بەم جۆرە یادی دایکی کیم واتە «کریس جێنێر»ـی کردبووەوە: "کریس جونگ ئوون" کە گۆیا ئاماژەیەکە بە دیکتاتۆری کۆریای باکوور کیم جونگ ئوون.
دیسامبەری ساڵی رابردوو سەرچاوەیەکی نەناسراو رایگەیاند کە ئەم خێزانە کەمتر لای مناڵەکانیانن و "هەر کامەیان لەسەر چالاکییەکانی خۆیان چڕ بوونەتەوە." بۆ نموونە کارداشیان سەرقاڵی چالاکییەکانی بوو لە بواری ماف‌دا و وێستیش وەکوو بەربژێرێکی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بەشداری کرد.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ یەکەم جار کیم داخوازی جیابوونەوەی ئاراستەی دادگا کردووە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved