20/2/2021 11:41 PM

كێكی فستق

كه‌ره‌سته‌كان:
250 گرام كه‌ره‌
250 گرام شه‌كر
توێكڵی نیو پرته‌قاڵ له‌ڕه‌نده‌ درابێت
2 كه‌وچكی چا شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ
5 هێلكه‌ی بچوك
100 گرام فستق
100 گرام باده‌م
50 گرام ئاردی سپی
1 كه‌وچكی چا پیكی پاوده‌ر
كه‌مێك خوێ
150 گرام قه‌یسی وشككراوه‌ به‌ قاشكراوی

كه‌ره‌سته‌كان بۆ سه‌ر كێكه‌كه‌:
50 گرام شه‌كر
1 لیمۆ ئاوه‌كه‌ی به‌جیاو توێكڵه‌كه‌شی له‌ڕه‌نده‌ درابێت
كه‌مێك فستق

شێوازی ئاماده‌كردن:
1- سه‌ره‌تا فڕنه‌كه‌ت گه‌رمبكه‌ له‌سه‌ر 170 پله‌ی گه‌رمی.
2- له‌ناو قاپێكی قوڵدا شه‌كرو كه‌ره‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌، هه‌روه‌ها توێكڵی پرته‌قاڵ و شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵه‌كه‌ش تێكه‌ڵ بكه‌.
3- ئێستاش هێلكه‌كان یه‌ك به‌دوای یه‌كدا تێكه‌ڵ بكه‌و به‌دوایدا تێكیبده‌.
4- هه‌روه‌ها چه‌ره‌سه‌كان و ئاردو پیكی پاوده‌ری تێكه‌ڵ بكه‌ كه‌مێك خوێشی به‌سه‌ردا بكه‌، تێكیان بده‌ تا ده‌بێت به‌ كرێم.
5- ئێستاش سینی فڕنه‌كه‌ به‌ كه‌ره‌ چه‌ور بكه‌و هه‌ویری كێكه‌كه‌ به‌سه‌ردا بكه‌، بۆ ماوه‌ی 35 خوله‌ك بیبرژێنه‌، له‌ كۆتاییشدا بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ك دایبنێ تا كه‌مێك سارد ده‌بێته‌وه‌.
6- ئێستاش شه‌كرو كه‌مێك فستق له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆو توێكڵه‌كه‌ی تێكه‌ڵ بكه‌و به‌سه‌ر كێكه‌كه‌دا بكه‌.

خاك – ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved