21/2/2021 01:07 PM

تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی گوازرانەوەی ئەنفلۆئانزای باڵندە بۆ مرۆڤ

روسیا یەکەم حاڵەتی تووشبوونی مرۆڤ بە جۆری نوێێ ڤایرۆسی ئەنفلۆئانزای باڵندەی لە جیهاندا تۆمار کردووە بەڵام دەڵێ هێشتا هیچ بەڵگەیەک بە دەستەوە نییە کە دەریبخات لە مرۆڤەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ. ڤایرۆسی H5N8 لە جەستەی کەسانێکدا کە لە ناوەندێکی پەروەردەی باڵندە لە باشووری ئەم وڵاتە سەرقاڵی چالاکی بوون دۆزراوەتەوە. توێژەرانی تەندروستیی روسیا دەڵێن ئەوە یەکەم حاڵەتی ئەنفلۆئانزای باڵندەیە کە لە مرۆڤدا دۆزراوەتەوە، ڤایرۆسێک کە بۆ باڵندەکان زۆر مەرگهێنەرە.
بەرپرسانی فەرمی ئۆرگانی دادی ئەوروپاش لە مانگی دیسامبەردا چەند حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی N5N8ـیان لە ناوەندێکی پەروەردەی باڵندە لە بەریتانیا دۆزیبۆوە. پاش ئەم دۆزینەوەیە، سەدان هەزار باڵندە، بۆ نموونە قەل، بۆ بەرگیری لە پەرەسەندنی ئەم ڤایرۆسە لەناو بردران. چەندین مانگە راپۆرتی تووشبوون بەم ڤایرۆسە لێرە و لەوێی جیهان بڵاو دەبێتەوە. بەرپرسێکی تەندروستیی روسیا دەڵێ: «روسیا لە چەند رۆژ لەمەوبەرەوە هەواڵی گوازرانەوەی ئەنفلۆئانزای بۆ مرۆڤی بە WHO داوە.»
ئەم بەرپرسە لە لێداونێکدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی حکومی Rossiya 24 رایگەیاند هێشتا هیچ نیشانەیەک بۆ گوازرانەوەی ئەم ڤایرۆسە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ نەبیندراوە. بەڵام نموونەیەکی دیژە لەم ڤایرۆسە بە ناوی H5N1 لە مرۆڤەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ. ئەم ڤایرۆسە هێشتا توانستی ئەوەی نییە لە مرۆڤەوە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. هەڵبەت دەبێ خۆمان بۆ هەر چەشنە رووداوێکی نەخوازراو ئامادە بکەین.
مرۆڤەکان دەتوانن تووشی ئەنفلۆئانزای باڵندە و بەراز بن و ئەم تووشبوونە دەرئەنجامی بەرکەوتنی راستەوخۆی مرۆڤە لەگەڵ ئەم ئاژەڵانە. بەڵام هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بە گواستنەوەی ئەم جۆرە نەخۆشیان لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ لەئارادا نییە.

 

سەرچاوە: thesun

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved