21/2/2021 01:10 PM

بردنی مۆبایل بۆ توالێت و زیانەکانی

لەم سەردەمەدا مۆبایلە زیرەکەکان بوون بە هاوڕێی شەو و رۆژ و ئێرە و ئەوێی ئێمە و تەنانەت لە شوێنی خەو و لە توالێتیش دەستبەردارمان نابن. ئێستا لەوانەیە زۆر کەس بڵێ کە مۆبایلەکەیان بە مەبەستی خوێندنەوە و شتی لەم چەشنە بەکار دێنن. بەڵام توێژەران دەڵێم کە بەکارهێنەران نابێ مۆبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ توالێت و بۆ ئەم قسەیەش چەند لێکدانەوەی باشیان هەیە.

یەکەم: مۆبایلەکان سەرچاوەی میکرۆڤ و ناپاکین
مۆبایل سەرچاوەی میکرۆبن و دەتوانن پیسایی شوێنە جۆراوجۆرەکان بگوازنەوە بۆ ئەندامە تاکەکەسییەکانی ئێوە. یان کاتێک دەستتان دەشۆن و پاشان مۆبایلەکەتان بە دەستەوە دەگرن سەرجەم ناپاکییەکان دەگوازرێتەوە بۆ دەستتان.

دووەم: تووشبوون بە بێوەسیری و نەخۆشیی لەم چەشنە
بەپێی گوتەی پزیشکان دانیشتن لە توالێت بە ماوەی ١ بۆ ١٥ خولەک نۆرماڵە بەڵام کە ئەم ماوەیەشی تێپەڕاند ئیتر زەخت دەکەوێتە سەر کۆم و ئەمەش رێگەخۆشکەرە بۆ نەخۆشییەکانی ئەم بەشە لە جەستە، بۆ نموونە بێوەسیری.

سێهەم: پرۆڤەی چڕبوونەوەی هەستەکان لە توالێت فەرامۆش بکەن
زۆر کەس دەڵێن کە بێدەنگی ئەم شوێنە دەبێتە هۆی چڕبوونەوەی هەست و هۆشیان و مۆبایلەکەیان دەبەن بۆ ئەوێ بۆ ئەوەی ماوەیەکی زیاتر لەم ئارامییەدا بن! ئەوە لە حاڵێکدایە کە زانایان هۆشداریان داوە مۆبایلە زیرەکەکان جگە لەوەی سترێس زیاد دەکان، هۆکارە بۆ پرژوبڵاوی چالاکییەکانی رۆژانە.

چوارەم: کاریگەریی نەرێنیی لەسەر تەندروستیی دەروون
لە توێژینەوەیەکدا کە ساڵی 2016 ئەنجام درا بەشداربووان رایانگەیاند مەبەستیان لە بردنی مۆبایل بۆ توالێت رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەستە نیگەتیڤ و هەست بە ماندوویەتییە لە ژیانی رۆتین. ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەپێی توێژینەوەکان بەکارهێنانی بەردەوامی مۆبایل تەندروستیی دەروونی لاواز دەکات.

گیرۆدەبوون بە مۆبایل سێ نیشانەی سەرەکی هەیە:

1-دەترسن بەبێ مۆبایل ماڵەوە جێبهێڵن.
2-لەوەی کە دەرەتانی وەرگرتن و ناردنی کورتەنامەتان نییە دەترسن.
3-هەمیشە هەست دەکەن کەسێک کاری پێتانە و ئێوەش بێ‌ئاگان و شتی لەم چەشنە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved