21/2/2021 09:35 PM

برسفیرنس له‌ مه‌ریخ نیشته‌وه‌

ئاژانسی ئاسمانی ناسا، رۆبۆتێكی به‌ ناوی "برسفیرنس" نارده‌ سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ كه‌ به‌ هه‌ساره‌ی "سور" ناسراوه.

له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه‌ی برسفیرنس له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ، ده‌ستیكرد به‌ گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ بۆسه‌ر زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ش ئاژانسی ناسا چه‌ند چركه‌یه‌كی یه‌كه‌م گرته‌ ڤیدیۆیی رۆبۆته‌كه‌ی له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا بڵاوكرده‌وه.

ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئاژانسی ناسا به‌ یه‌كێك له‌ هه‌وڵه‌ گرنگه‌كانی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت بۆ پشكنینی هه‌ساره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی.

خاك - سكای نیوز العربیه‌











created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved