21/2/2021 09:39 PM

مره‌بای به‌هێ

كه‌ره‌سته‌كان:
۲ به‌هێ
۲ په‌رداخ شه‌كر
۴ په‌رداخ ئاو
كه‌مێك لیمه‌ندۆزی
دارچینی

شێوازی ئاماده‌كردن:
1- سه‌ره‌تا توێكڵی هه‌ردوو به‌هێكه‌ پاكبكه‌و دواتر قاشیان بكه‌.
2- دواتر به‌هێكان به ‌قاشكراوی بخه‌ره‌ ناو مه‌نجه‌ڵێكه‌وه‌.
3- ئێستاش شه‌كرو ئاوه‌كه‌ی تێكه‌ڵبكه‌.
4- لیمه‌ندۆزی و دارچینیشی تێبكه‌و له‌سه‌ر ئاگر دایبنێ تا جوان ده‌كوڵێت.
5- دواتر دارچینیه‌كه‌ی لێ ده‌ربكه‌و مره‌باكه‌ له ‌شوێنێك دابنێ تا سارد ده‌بێته‌وه‌.
6- له‌ كۆتاییشدا بیخه‌ره‌ ناو شوشه‌وه‌.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved