21/2/2021 09:46 PM

رێنمایی بۆ چاره‌سه‌ری رووتانه‌وه‌و مخۆركه‌ی قژ

به‌وه‌ی زیاتر خانمان موجه‌فیفه‌و ئوتو به‌كارده‌هێنن و ده‌بێته‌ هۆی سوتانی قژیان و خراپبوونی به‌شی خواره‌وه‌ی قژیان (مخۆركه‌)، سایتی سیدتی چه‌ند رێنماییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ گه‌ر خانمان جێبه‌جێی بكه‌ن له‌ رووتانه‌وه‌و موخۆركه‌ی قژ رزگاریان ده‌بێت.

*پاراستنی پێستی سه‌ر: هه‌فتانه‌ پێستی سه‌رت به‌ زه‌یتی زه‌یتون یان زه‌یتی گوێزی هیندی چه‌ور بكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ پێستی سه‌رت بكات و گه‌شه‌ به‌ قژت بدات و به‌دووربیت له‌ رووتانه‌وه‌ی قژت.

*به‌كارهێنانی به‌لسه‌م له‌كاتی شتنی قژتدا: ئه‌گه‌ر به‌لسه‌م (مادده‌یه‌كی شێدارو بۆنخۆشه‌) بۆ قژت به‌كاربهێنیت، ئه‌وا 20% قژت شێدار ده‌كات و له‌ وشكبوونه‌وه‌ ده‌یپارێزێت، هه‌روه‌ها ئاسان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قژه‌كه‌دا ده‌كرێت بۆ چاككردن و رێكخستنی و ناپچڕێت، به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ رووتانه‌وه‌ی قژ رزگارت ده‌بێت.

به‌كارهێنانی شانه‌ی گونجاو بۆ قژ: شانه‌ی گونجاو به‌پێی جۆری قژت هه‌ڵبژێره‌ تاوه‌كو له‌كاتی داهێنانیدا قژت نه‌پچڕێنێت و زیانی پێنه‌گه‌یه‌نێت و به‌شی خواره‌وه‌ی قژت نه‌كات به‌ موخۆركه‌.

*خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو: له‌كاتی خه‌وتندا قژ ده‌ئاڵۆسكێت و بژده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر مادده‌یه‌ك بخه‌ویت كه‌ له‌ په‌مو دروستكرابێت.

*موجه‌فیفه‌و ئوتو به‌ده‌ره‌جه‌ی گه‌رمی گونجاو به‌كاربهێنه‌: كاتێك ده‌ته‌وێت قژت لول بكه‌یت یان خاوی بكه‌یته‌وه‌، ئه‌و ئامێره‌ی بۆی به‌كارده‌هێنیت پێویسته‌ پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی زۆر به‌رز نه‌بێت تاوه‌كو قژت نه‌سوتێت و موخۆركه‌ دروست نه‌بێت.

خاك - لانه‌ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved