22/2/2021 04:59 PM

سودەکانی بیبەری رەش

بیبەری رەش ناوە زانستییەکەی (Piper Nigrum)ـە و بەهاراتێکە کە سروشتێکی گەرم و تامێکی توونی هەیە. سوودەکانی بیبەری رەش بۆ تەندروستیی زۆرن. هەر بۆیە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ستایلی پزیشکیی «ئایۆرۆدیک»ـدا بەکار دێت. ئایۆردا جۆرێک پزیشکیی سەردەمی کۆنە کە لەودا لە گیای دەرمانی، مەساج و یۆگا بۆ چارەسەری نەخۆشەکان کەڵک وەردەگیرێت. مادەی چالاکی ناو بیبەری رەش ناوی "پیپێریەن"ـە کە بەرپرسی تام و بۆنی تایبەتی بیبەرە. پیپێریەن بریتییە لە ئاسن، کالسیۆم، مەگنسیۆم، زینک، ڤیتامین A، ڤیتامین C و چەندین مادەی بەسوودی دیکە. باشترین کات بۆ زیاد کردنی بیبەری رەش لە خواردنەکان، ئەو کاتەیە کە خەریکە ئامادە دەبێت. لەدرێژەدا لەگەڵ هەندێک لە سوودەکانی بیبەری رەش ئاشنا دەبین.

بەرزبوونەوەی ئاستی وەرگرتنی مەوادی خۆراکی بەسوود لەلایەن جەستەوە: پیپێریەنی ناو بیبەری رەش دەبێتە هۆی وەرگرتنی ڤیتامین A، ڤیتامین C، بێتاکارۆتێن و .... کە بۆ تەندروستیی مرۆڤ پێویستن. بەپێی توێژینەوەکان پیپێریەن دەبێتە هۆی وەرگرتنی مادەی "کۆرکۆمین" کە لەناو زەدەچێوەدا هەیە و تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجە و دژە هەوکردنی هەیە.

بەهێزبوونی سیستمی هەرس: بیبەری رەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهاتنی هیدرۆکلۆریک ئاسیدی گەدە. دەبێ بزانن کە کەمبوونی هیدرۆکلۆریک ئاسید لە گەدەدا زیانەکانی زیاترەو لەو کاتەی کەوا بە رادەکەی زۆر بەرهەم دێت. ئەم ئاسیدە پرۆسەی هەرسی خۆراکەکان ئاسانتر دەکاتەوە.

ئیشتیای خواردن زیاد دەکات: بەپێی توێژینەوەکان بیبەری رەش بە ورووژاندنی هەستی بۆن‌کردن، دەبێتە هۆی زیادبوونی ئیشتیای خواردن. لە پزیشکیی ئایۆرۆدیکدا دەگوترێ بۆ چارەسەری بێ‌ئیشتیایی واباشە نیوەکەوچکێکی چاخواردنەوە بیبەری رەش لەگەڵ کەوچکێکی خۆراک خواردن شەکری زەرد تێکەڵ کەن. ئەگەر ئەم تێکەڵەیە بە بەردەوامی بخۆن ئیشتیاتان دەکرێتەوە.

کێش دادەبەزێنێت: ئەگەرچی بیبەری رەش ئیشتیا دەکاتەو بەڵام رێگەیەکیشە بۆ دابەزاندنی کێش. توێژی دەروەی دەنکەکانی بیبەری رەش دەوڵەمەندن بە "فیتۆنۆترینت"ـەکان کە دەبنە هۆی شکانی خانە چەورەکان، واتە رادەی کالۆری کەم دەکاتەوە. بیبەری رەش بە بەرزکردنەوەی قەبارەی میز و زیادکردنی رادەی عارەقەکردنەوە، هۆکارن بۆ دوورخستنەوەی ژەهر و شلەمەنییە زیادەکان لە جەستە.

چارەسەریی نەخۆشییەکانی دەم و ددان: بە سەرنجدان بە رۆڵی بیبەری رەش لە کەمکردنەوەی ئێش و ورووژانەکانی جەستە، ئەم بیبەرە وەکوو چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و ورووژانەکانی پووک و لەناوبردنی بۆنی دەم و خوێنەبەربوونی پووک کەڵکی لێوەردەگیرێت.

 

سەرچاوە: top10homeremedies

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved