22/2/2021 05:02 PM

پۆتن پلەی یەکەمی خۆشەویستترین کەسی روسیای لەدەست دا

«ئالێکسی ناوالنی»ـی رەخنەگرت کرێملین کە لەم دواییانەدا سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا، توانیویەتی بۆ یەکەم جار ڤیلادیمیر پۆتن لە جێگەی یەکەم کەسی خۆشەویستی روسیا بێێنتە خوارەوە. ناوالنی تەمەن ٤٤ ساڵ، لەدوای دەستبەسەربوون لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ لە 17 ژانویەدا،  1.3ملیۆن جار زیاتر لە پۆتن لە سۆشیاڵ میدیادا باسی لێکراوە و ئەمەش رووداوێکی ناوازەیە لە مۆسکۆ.
سزاکەی ناوالنی بە هۆی ئەوەی نەیتوانیبوو لە مانگی ئاگۆستدا خۆی رادەستی پۆلیس بکات و هەروەها بە هۆی ئەوەی مەرجەکانی سڕکردنی حوکمی زیندانەکەی پێشیل کردبوو، بەسەریدا سەپا. ناوالنی لەدوای دەرمانداوکردن بە غازی عەسەبی، گوازراوە بۆ ئەڵمانیا و هەر بۆیە نەیتوانی لەو رێکەوتەی دیاری کرابوو خۆی بگەیەنێتە مۆسکۆ. ناوالنی دەڵێ هێزە ئەمنییەکانی روسیا هێرشیان کردووەتە سەر و ڤیلادیمیر پۆتن فەرمانی ترۆری ئەوی واژۆ کردووە. حوکمی زیندان کردنی ناوالنی بووە هۆی ئەوەی بۆ یەکەم جار لە ماوەی حوکمڕانی 20 ساڵەی پۆتن لە روسیادا و بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، کۆمەڵێک گردبوونەوەی ناڕەزایی لە سەرانسەری روسیادا بێتە ئاراوە و زۆرینەی خەڵک خوازیاری ئازادبوونی ناوالنی بوون.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی روسی Open Media، لەو کاتەوەی ناوالنی گیراوە هەتا سێ‌سەممەی هەفتەی رابردوو، لە سۆشیاڵ میدیادا زیاتر لە 10/8 ملیۆن جار ناوی رەخنەگرەکەی پۆتن هاتووە. ئەم داتایانە لە وێبلاگ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ نموونە: Odnoklassniki، Vkontakte، فەیسبووک، ئینستاگرام، تێلێگرام و تیک‌تۆک کۆ کراونەتەوە. لەم ماوەیەدا زیاتر لە 226,000 جار ناوی ناوالنی لە کەناڵە خۆجێییەکانی روسیادا هاتووە و بەم جۆرە لە پاش پۆتن کە 291,000 جار ناوی هاتووە، دووەم کەسایەتی دیاری ئەم رۆژانەی ساحەی سیاسی و کۆمەڵایەتی روسیایە.

 

سەرچاوە: thesun

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved