22/2/2021 10:08 PM

11 گەڕەكی دیكەی سلێمانی پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسرێت

كارەبای سلێمانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو 11 گەڕەكی دیكەی شارەكە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ گەڕەكەكانی (چوارچرا، كانی گۆمە، ئاوبارە، خەلیفاوا، كەنەسوورە، گوندی بابان، كەنەكەوە، تاسڵوجە، ولوبە، شێخ عباس، قەرەتۆغان) دادەنرێت.

راشیگەیاند، پرۆژەكە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەكەین ناوەڕاستی مانگی داهاتوو گەڕەكەكانی ناوشار تەواوببێت و تەنیا ناوبازاڕو ستییەكان بمێنن.

خاك - راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved