له‌م بابه‌ته‌شدا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر سووده هه‌ره گرنگه‌كانی توور به‌وهۆیه‌ی كه ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی جۆراوجۆر. له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌دا پزیشكان باس له سووده‌كانی توور ده‌كه‌ن، لێره‌دا ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه پێكهاتووه له مادده‌ی ئاسن و هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی ئێسك، ڤیتامینی (ئی، سی، بی) له‌خۆده‌گرێت و هه‌م مادده‌ی رنیشی تێدایه كه ئه‌وه‌ش سوودی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی گه‌ده‌و ریخۆڵه، جگه‌له‌وه‌ش ئازاره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه. پزیشكان ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه سوودی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی زیانبه‌خش، وه‌ك نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌و نه‌خۆشی گورچیله هه‌م سوودیشی هه‌یه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی دڵ. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure