22/2/2021 10:27 PM

تەندروستی جیهانی دزەكردنی كۆرۆنا لە تاقیگەوە بەدوور دەزانێت

تیمی لێكۆڵینەوەی سەر بە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ لێكۆڵینەوە لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆتایی بە سەردانەكەیان هێنا بۆ شاری ووهانی چین كە ماوەی چوار هەفتە بەردەوامبوو.

پسپۆڕانی ئەو تیمە سەردانی ژمارەیەك شوێنی ئەو شارەیان كرد كە پەیوەندیان بە سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە هەبوو.

لەدوای كۆتاییهاتنی ئەركەكانیان لە شاری ووهانی چین، پیتەر بن مبارك سەرۆكی تیمی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ  لێكۆڵینەوە لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لێدوانێكدا وتی: ئەگەری دزەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەكانی چینەوە زۆر دوورە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاژەڵێكەوە بۆ ئاژەڵێكی دیكەو پاشان گواستنەوەی بۆ مرۆڤ یەكێكە لە هەرە ئەگەرە بەهێزەكان.

خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved