23/2/2021 06:32 PM

هۆکارەکانی بۆنی دەم

زۆرینەی ئێمە ئەزموونی ئەوەمان هەیە کە بەیانیان دەممان بۆنی بێت. سەرەڕای ئەوەی زۆر کەس هەست بە شەرمەزاری دەکەن لەم حاڵەتە، بەڵام هەموومان جار جار بەیانیان ئەم کێشەیەمان هەیە و وادیارە خووەکانی ئێمە بەرپرسن بۆ دروستبوونی ئەم کێشەیە. هەڵبەت پزیشکی تایبەت بە دەم و ددانتان لەوانەیە باسی کاریگەریی فڵچەلێدانی ددانی کردبێت بۆ لەناوچوونی ئەم بۆنە بەڵام جگە لە کێشە تەندروستییەکانی دەم و ددان چەند هۆکاری دیکەش هەن بۆ دروستوونی ئەم بۆنە ناخۆشە. لەدرێژەدا ئاماژە بەم هۆکارانە دەکەین.

وشکبوونی دەم: ئاوی دەم بەکتریاکانی ناو دەم دەشواتەوە و لەو رووەوە کە لە کاتی خەودا رادەی ئاوی دەم کەم دەبێتەوە، بەیانیان کە لە خەو هەڵدەستین بەم بۆنە ناخۆشە خەبەرمان دەبێتەوە.
چەند خۆراکی تایبەت: ئەو خۆراکانەی دەیانخۆین لەسەر بۆنی دەممان کاریگەریان هەیە. بۆ نموونە پیاز و سیر ئەگەرچی سوودی تەندروستیان هەیە بەڵا م بەهۆی ئەو بۆنەی لە دەمدا دروستی دەکەن زۆر لۆمە دەکرێن.
دۆخی تەندروستی کەسەکان: زۆر کەس تووشی کێشەی گەڕانەوەی ئاسیدی گەدە بۆ ناو بۆری خۆراک دەبێت؛ ئەم رووداوە پێی دەگوترێت ریفلاکسی گەدە و یەکێک لە دەرئەنجامەکانی بۆنی ناخۆشی دەمە.
خەوتن بە دەمی کراوەوە: وەک باس کرا لە کاتی خەودا بەرهەمهاتنی ئاوی دەم کەم دەبێتەوە. کاتێک بە دەمی کراوەوە بخەوین دەممان زیاتر وشک دەبێت و ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ چالاکیی بەکتریاکان کە هۆکارن بۆ دروستبوونی بۆنی دەم.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved