23/2/2021 06:34 PM

سوودەکانی تەڕەپیاز

تەڕەپیاز چەندین ناوی هەیە بۆ نموونە پیازی بەهاری، پیازی سەوزم پیازی ویڵز (ناوی ناوچەیەک لە بەریتانیا) و ناوە زانستییەکەشی |ئالیۆم فیستۆلۆزۆم/ Allium Fistullosum"ـە. تەڕەپیاز لە هەموو جیهاندا بەرهەم دێت بەڵام بەرهەمی خۆجێیی وڵاتی چینە. ئەم سەوزەواتە بەتامە لە هەموو جیهاندا لە زۆرینەی خۆراکەکاندا بەکار دێت بۆ ئەوەی تام و بۆنێکی تایبەت بە خواردنەکان ببەخشێت. بۆ نموونە لە کوردستانی خۆمان یەکێک لە کەرەستە پێویستەکان بۆ دروستکردنی کەلانە. لەدرێژە بە کورتی ئاماژە بە سوودە تەندروستییەکانی تەڕەپیاز دەکەین.

*یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی کێش بەهۆی ئەوەی پڕاوپڕە لە ریشاڵ.
*یارمەتیدەرە بۆ بەستن/ مەیینی خوێن چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K.
*بە هۆی بوونی رادەیەکی زۆر ڤیتامین C لە پێکهاتەی تەڕەپیازدا، هۆکارە بۆ بەهێز بوونی سیستمی بەرگری.
*ئاستی تەندروستیی دڵ بەرز دەکاتەوە چونکە کۆلستڕۆڵی گشتیی جەستە، تری‌گلیسیرید و کۆلستڕۆڵی زیانبەخش(LDL) کەم دەکاتەوە.
*ئەو ڤیتامین Kـیەی لە پێکهاتەی تەڕەپیازدا هەیە جگە لە بەرگیری لە نەخۆشییەکانی دڵ و یارمەتی بەستن/ مەیینی خوێن، هۆکارە بۆ بەهێزبوونی ئێسک. ڤیتامین K بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵێک پرۆتینی تایبەت بەرهەم دێنێت بۆ پاراستنی کالسیۆم.
*بە خواردنی تەڕەپیاز ئەگەر هەیە گەشەی شێرپەنجە بوەستێت. بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر مشک ئەنجام دراوە تەڕەپیاز توانیویەتی گەشەی شێرپەنجەی قولون رابگرێت. هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات تا ٣٠٪ کەم دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: draxe

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved