وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمیان داوه. بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو وێڕای پیرۆزبایی له جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی قۆناغی یه‌كه‌می به‌رهه‌می ماندوبوونی شایسته‌ی ساڵانی (٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦)، سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبوونی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و به‌ڕێزانه ده‌كات كه به‌شداربوون و له خه‌می به‌رده‌وامی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستاندا بوون، به‌تایبه‌تی له ئاستی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و پارته سیاسیيه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كاندا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌ماوه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به سه‌رۆكایه‌تی بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و لێژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری و وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاودا، پێداگیری و كۆبونه‌وه‌و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو راشیگه‌یاندووه، له‌هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌بین بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی قۆناغی كۆتایی بۆ جوتیارانی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تردا. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure