23/2/2021 08:22 PM

چه‌ند تێكه‌ڵه‌یه‌كى سروشتی بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێست له‌ زستاندا

به‌هۆی ساردی كه‌شوهه‌وا‌ له‌ وه‌رزی زستاندا زیاتر له‌ وه‌رزه‌كانی تر زیان به‌ پێست ده‌گات، بۆیه‌ ده‌بێت كرێم و ماكیاج و چه‌ند گیراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و وه‌رزه‌ به‌كاربهێنرێت تا پێستی ده‌موچاوتان پارێزراو بێت.

له‌ بابه‌تێكدا كه‌ له‌ سایتی سیدتی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌ چه‌ند تێكه‌ڵه‌یه‌ك كراوه‌ تا له‌ وه‌رزی زستاندا بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێست سوودس لێوه‌ربگیرێت.

1- پاككردنه‌وه‌ی پێست به‌ شۆفان:
شۆفان و شیری گه‌رم تێكه‌ڵبكه‌، پاشان بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیده‌ له‌ پێستی ده‌موچاوت، دواتر به‌ده‌سڕێكی نه‌رم بیسڕه‌و به‌ئاوی شیله‌تێن بیشۆ.

2- پاككردنه‌وه‌ی پێست به‌ مۆز:
ئه‌مه‌یان زیاتر بۆ ئه‌و پێستانه‌ ده‌بێت كه‌ وشكه‌، بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك به‌ گیراوه‌ی مۆز مه‌ساج به‌ پێستی ده‌موچاوت بكه‌و پاشان به‌ ئاوی شیله‌تێن بیشۆ.

3- پاككردنه‌وه‌ی پێست به‌ تێكه‌ڵه‌ی هه‌نگوین هاڕاوه‌ی گه‌نمه‌شامی:
ئه‌و دوو پێكهاته‌یه‌ تێكه‌ڵبكه‌و ماوه‌ی 5 خوله‌ك پێستی ده‌موچاوتی پێ مه‌ساج بكه‌و دواتر به‌ ئاوی شیله‌تێن بیشۆ.

4- پاككردنه‌وه‌ی پێست به‌گیراوه‌ی هاڕاوه‌ی برنج و ئاوی گوڵی سروشتی:
ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك پێستی ده‌موچاوتی پێ مه‌ساج بكه‌و دواتر به‌ ئاوی شیله‌تێن بیشۆ.

خاك - لانه كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved