24/2/2021 04:16 PM

دێتاکس واتێر چییە و چۆن دروست دەبێت؟

دێتاکس واتێر یان ئاوی دژەژەهر، خواردنەوەیەکی تەندروست و ناوازەیە کە سوودی زۆرە بۆ تەندروستیی مرۆڤ. ئەم خواردنەوەیە لە رێگای تێکەڵ کردنی جۆرەکانی میوە و سەوزە لە ئاو یان چای سەوزدا دروست دەبێت. لەم بابەتەدا لەگەڵ چەندین جۆری ئەم شێوە خواردنەوەیە ئاشنا دەبین.

دێتاکس واتێری شلیک(فراولە)
: هەندێک شلیک و لیمۆ بکەنە ناو ئاوەوە و چەند خولەکێک بوەستن بۆ ئەوەی ئەم مەوادە بە باشی لەگەڵ یەک رێک بکەون و ئینجا بخۆنەوە. لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و شلیکیش پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت.

دێتاکس واتێری پرتەقاڵ
: ئەم دێتاکس واتێرە بەسودە بۆ سیستمی هەرس؛ خێرایی سووڕی خوێن بەرز دەکاتەوە و بۆ کۆئەندامی هەناسە چالاکتر دەکات. زیادکردنی زەنجەبیل لەم تێکەڵەیە بیرۆکەیەکی باشە و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی سیستمی بەرگریی جەستە.

دێتاکس واتێری خەیار: ئەم تێکەڵەیە کە پێی دەگوترێت دێتاکس واتێری تایبەت بە دابەزینی کێش، بە چەند کوت خەیار، گەڵای نەعنا و چەند دەنک ترێ دروست دەبێت. خەیار خۆراکێکی دژەژەهرە، لیمۆ ڤیتامین C هەیە، ترێ چەوری دەسووتێنێت و نەعناش تامێکی خۆش بەم تێکەڵەیە دەبەخشێت.

دێتاکس واتیری شووتی: ئەم خواردنەوەیەک بژاردەیەکی باشە بۆ رۆژانی گەرمی هاوین. چەند کوت شووتی، چەند دەنک بلۆبێری و لیمۆی ترش مەوادەی پێکهێنەری ئەم تێکەڵەیەن و زۆر بەسوودە بۆ تەندروستیی گشتی جەستە لە کاتی گەرمادا.

دێتاکس واتێری تووتڕک: هەندێک توودڕک بکە ناو ئاوەوە و چەند خولەکێک سەبر بکەن بۆ ئەوەی تام و تایبەتمەندییەکانی لە ئاوەکە زیاد بێت. دەتوانن لیمۆ و خورما لە دێتاکس واتێری توودڕک زیاد بکەن بۆ ئەوەی شیرین بێت و پڕاوپڕ بێت لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت.

 

سەرچاوە: food.ndtv

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved