24/2/2021 04:17 PM

سوودەکانی شلیک(فراولە)

شلیک میوەیەکی شیرینە و شێوەی دڵ ئەدات. ئەم میوە بەسوودە لە زۆرینەی ناوچەکانی جیهان بەرهەم دێت. بۆ نموونە هاوینان لە دەوروپشتی شاری سنە بە فرەوانی ئەم میوەیە دەست دەکەوێت. شلیک دەوڵەمەندە بە جۆرەکانی ڤیتامین و مەوادی کانگەیی بۆ نموونە فۆلات، پۆتاسیۆم مەگنسیۆم. کۆپێک شلیک تەنها 49 کالۆری وزە، 3 گرام ریشاڵ و 12 گرام کاربۆهیدراتی هەیە. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی ئەم میوە بەتامە دەخەینە روو.

*شلیک دەوڵەمەند بە چەندین ئەنتی‌ئۆکسیدەنت کە بۆ دڵ بەسوودن. بۆ نموونە ئاسید ئالاژیک، ئانتۆسیانین، کاتچین و کۆئرستین.
*شلیک پڕاوپڕە لە ئاسید سالیسیلیک، ئالفاهیدرۆکسی ئاسید (AHA) کە بەرگیری لە دروستبوونی پەڵە پێستییەکان دەکات و هەروەها پێست پاک دەکاتەوە لە خانە مردووەکان.
*ئەو ڤیتامین Cـیەی لە پێکهاتەی شلیکدایە ئاستی بەرهەمهاتنی کۆلاژن بۆ پێست بەرز دەکاتەوە و تایبەتمەندیی دژەپیری هەیە. بەپێی توێژینەوەیەک شلیک دەوڵەمەندە بە ئانتۆسیانین کە پێست لەبەرانبەر تیشکی سەروو وەنەوشەییدا دەپارێزێت.
*پاراستنی چاو یەکێک لە سوودەکانی شلیکە. خواردنی شلیک بەرگیری دەکات لە وشکیی چاو، لەناوچوونی خانەکانی چاو و هەوکردنی سیستمی بینین.
*شلیک دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و ئەم دوو مادەیە فشاری خوێن دەکەم دەکەنەوە، چونکە دەبنە هۆی هەراو بوونەوەی دەمارەکان و بەم جۆرە سووڕی خوێن باشتر دەبێت.
*ڤیتامین C کە لە پێکهاتەی شلیکدا هەیە هۆکارە بۆ بەهێزبوونی سیستمی بەرگری و چارەسەرکردنی کۆکە و هەڵامەت. چەند دەنک شلیک 150٪ـی پێویستی رۆژانەی ئێوە بە ڤیتامین C دابین دەکات.
*شلیک خاوەنی ریشاڵێکی یەکجار زۆرە و ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەهێزبوونی کۆئەندامی هەرس زۆر بەسوودە و هەر بۆیە بۆ چارەسەری قەبزی و کێشەکانی دیکەی سیستمی هەرس بەکاری دێنن.

 

سەرچاوە: organicfacts

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved