24/2/2021 04:19 PM

چەند راهێنانی سەیروسەمەرە لە سوپای ئەمریکادا

کۆمەڵێک لە لاینگرانی مافی ئاژەڵان لە ئەمریکا لەم دواییانەدا نیگەرانی خۆیان بەنیسبەت خواردنی مارمێلک و خوێنی مار لە راهێنانەکانی سوپای ئەمریکادا دەربڕیوە. بەپێی ئیدعای "رێکخراوەی مەدەنی پاراستنی پرەنسیپە ئەخلاقییەکان لەبەرانبەر ئاژەڵان"، راهێنانەکانی سوپای ئەمریکا دەتوانێ هاوشێوەی کۆڤید-19 هۆکارێک بێت بۆ گواستنەوەی نەخۆشیی لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ.
سەربازە ئەریکییەکان فێر دەکرێن لە بارودۆخێکدا کە لە بنکەکانی خۆیان دوور کەوتنەوە چی بکەن بۆ ئەوەی نەمرن و بۆ نموونە چ گیایەک بخۆن. بەپێی یەکێک لە راپۆرتەکان سەبارەت بەم بابەتە کە بە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا و تایلەندا بەڕێوە دەچێت، سەربازەکان دەبێ سەری مار ببڕن و خوێنەکەی بخۆنەوە. ئەوان هەروەها فێر دەبن چوناوچۆن بەر لە خواردنی مارمێلک، پێستەکەی لێبکەنەوە.
جێی ئاماژەیە کە لەو داخوازییەدا کە پەیوەندی بە راگرتنی ئەم شێوە راهێنانەیە بە وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتراوە دەبێ بە خێرایی کۆتایی بەم راهێنانە سامناکانە بهێنن. جێگری باڵای رێکخراوەی مەدەنی پاراستنی پرەنسیپە ئەخلاقییەکان لەبەانبەر ئاژەڵان" دەڵێ: «کچێک لە لە قوتابخانە راهاتووە بەبێ کوشتنی ئاژەڵان دەتوانێ لە داستاندا زیندوو بمێنێتەوە.»
ئەم رێکخراوەیە لە پەیامێکدا داوای لە پێنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا) کردووە بەخێرایی کوشتاری خوێنینی ئاژەڵان لە کەمپی "کوبڕای زێڕین" رابگرن چونکە هەم تەندروستیی کۆمەڵگا دەخاتە مەترسییەوە و هەم هەڕەشەیە لەسەر ئەو ئاژەڵانەی کە مەترسیی لەناوچوون و فەوتانیان لەسەرە.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved