بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبوویەوەو چەند بڕیارێك دەركرا. راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی كۆبونەوەكە ئاشكرایكردووە: لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبووە. روونیشكراوەتەوە: كۆبونەوەكە خۆئامادەكردن بۆ شەپۆلی نوێ و كۆڤیدی نوێ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر گۆڕانكاریەك لە كۆرۆنای گۆڕاوداو دروستكردنی لیژنەی تایبەت بۆ كۆی بەش و سێكتەرەكانی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو. ئەوەش روونكراوەتەوە: ئامادەكردنی تیمی تایبەت بۆ پشكنین و پاراستنی هاوڵاتیان و پتەوكردنی ڕێگا خۆپارێزیەكان بریاریان لەسەر درا. خاك - راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure