24/2/2021 09:27 PM

تەندروستی سلێمانی ئامادەکارییەکان دەستپێدەکات

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبوویەوەو چەند بڕیارێك دەركرا.

راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی كۆبونەوەكە ئاشكرایكردووە: لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبووە. 

روونیشكراوەتەوە: كۆبونەوەكە خۆئامادەكردن بۆ شەپۆلی نوێ و كۆڤیدی نوێ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر گۆڕانكاریەك لە كۆرۆنای گۆڕاوداو دروستكردنی لیژنەی تایبەت بۆ كۆی بەش و سێكتەرەكانی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

ئەوەش روونكراوەتەوە: ئامادەكردنی تیمی تایبەت بۆ پشكنین و پاراستنی هاوڵاتیان و پتەوكردنی ڕێگا خۆپارێزیەكان بریاریان لەسەر درا.

خاك - راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved