24/2/2021 09:32 PM

وەزارەتی كشتوكاڵ چەند بڕیارێك دەردەكات

لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی و پەلەوەر بە سەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ چەند  بڕیارێك دەركرا.

دەقی بڕیارەكان:

1- جەختكردنەوە لەسەر قەدەغەكردنی مریشكی هاوردەو بەستوو بە هەموو شێوەیەك لە تەواوی دەروازەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت.

2- هەڵمەتێكی نیشتیمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەرهەمی قاچاغ و نایاسایی لە بازاڕەكان ئەنجامدەدرێت بە سەرپەرشتی خودی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.

3- بڕیاردرا بە ڕاگرتن و قەدەغەكردنی پارچەكانی مریشكی هاوردەكراو، لەبڕی ئەمە خاوەنی سەربڕخانەكانی كوردستان راسپێردران كە ئامادەكاری بكەن بۆ پركردنەوەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە لەبەرچاوگرتنی خواستی براندە بیانیەكان.

4- بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوەخۆیی و بەرهەمی دەواجن و سەربڕخانەكانی هەرێمی كوردستان هەفتەی داهاتوودا هەڵمەتێكی راگەیاندن بۆ ناساندنی ستیكەرو باركۆدی تایبەت لەسەر بەرهەمی سەربڕخانەكانی هەرێمی كوردستان دەچێتە بواری جێەبەجێكردنەوە، كە ئەمە دەبێتە هۆكارێك بۆ پارێزگاری و ناساندنی بەرهەمی ناوخۆیی بە كوالێتیەكی بەرزو نرخێكی گونجاو بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.

5- جەنابی وەزیر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی راسپارد لەناو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ چارەسەركردن و بەدواداچوونی هەموو ئەو بابەتانەی كە پەیوەندی هەیە بە پیشەسازی پەلەوەرەوە، بەتایبەتی لە پرۆژەكانی مریشكی گۆشت و كارگەكانی ئالیك و سەربڕخانەكان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵی و ڤێترنەری پارێزگاكان بۆ كاروبارەكان.

6- تاكیدكردنەوە لەگەڵ وەزارەتی كارەبا لەسەر نرخی كارەبا بۆ پرۆژە گرنگەكانی  پەلەوەری و پرۆژەكانی كشتوكاڵی دوای  پشتگیریكردنیان  لەلایەن وەزارەت.

7-وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نوسراوێكی فەرمیدا داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكات كە لەپێناوی گرنگیدان و پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوەخۆی گشتاندن بكات بۆ وەزارەتەكانی پێشمەرگەو ناوەخۆو تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتی و كار، كە بەرهەمی كێلگە پەلەوەریەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بكڕنەوە.

خاك - راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved