24/2/2021 09:37 PM

كتێبی عه‌شق و خه‌بات و ئازادی كه‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران

نوێترین به‌رهه‌می نووسه‌ر ئیبراهیم جه‌لال به‌ ناوی عه‌شق و خه‌بات و ئازادی له‌ دووتوێی 508 لاپه‌ڕه‌ چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌و كتێبه‌ له‌ سێ به‌شی پێكهاتووه‌و نووسه‌ر باس له‌ سێ قۆناغی جیاوازی ژیانی خۆی ده‌كات.

قۆناغی یه‌كه‌م ته‌رخانكراوه‌ بۆ سه‌رده‌می منداڵی و مێرمنداڵی و خۆشه‌ویستی بۆ كوردایه‌تی و ئه‌وینی دڵداری.

له ‌قۆناغی دووه‌میشدا نووسه‌ر باس له‌ وه‌رچه‌رخانی خه‌باتی سیاسی و كوردایه‌تی و خه‌باتی چه‌كداری و به‌ره‌نگاربوونه‌و ژیانی مه‌نفاو هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێ ده‌كات.

قۆناغی سێهه‌میش باس له‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شاخ و شۆڕش و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری و هه‌نده‌ران و گیرسانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات.

له‌ كۆتایی كتێبه‌كه‌شدا نووسه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌و وێنه‌ی خستۆته‌ڕوو.

باخان ئه‌حمه‌د هه‌ڵه‌چنی كتێبه‌كه‌ی كردووه‌و هه‌رێم عوسمانیش كاری دیزاینی بۆ كردووه‌و به‌ تیراژی دوو هه‌زار  له‌لایه‌ن ده‌زگای كۆشكی سه‌را چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.  

خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved