24/2/2021 09:41 PM

هیلاری كلینتۆن ده‌بێته‌ ڕۆماننووس

هیلاری كلینتۆن هاوسه‌ری بیل كلینتۆن سه‌رۆك كۆماری پێشووتری ئه‌مریكا، به‌ هاوكاری لۆییس پێنی ڕۆماننووسی ناوداری كه‌نه‌دی، ڕۆمانێك به‌ ناوی (State of Terror) ده‌نووسێت كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌.

هیلاری ڕایگه‌یاندووه:‌ نووسینی ئه‌و ڕۆمانه‌ خه‌یاڵێك بوو كه‌ دواتر به‌ڕاست ده‌رچوو و دڵخۆشه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ لۆییسی كه‌نه‌دی كارده‌كات.

هیلاری كلینتۆن ساڵی 2014 بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له‌ چوارچێوه‌ی كتێبێك به‌ ناوی بژارده‌ سه‌خته‌كان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك 300 هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشرا.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved