په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رم و پڕ خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوسه‌راندا ده‌بێته مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری، به‌ڵام هه‌موو كاته‌كان پێكنه‌هاتوون له ئاشتی و ئاسووده‌یی، گفتوگۆكردن و رێزگرتن و هه‌روه‌ها كرده‌وه‌ی جوان زۆر پێویسته له‌نێوان هاوسه‌راندا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه به خۆشی بژیت خۆت له‌م كرده‌وانه دوور رابگره! 1- هه‌رگیز هه‌وڵمه‌ده كه‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ت بگۆڕیت چونكه سوودی نییه، هه‌ركه‌سه‌و خاوه‌ن بیكردنه‌وه‌و كرده‌وه‌ی جیاوازن، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به خوڕه‌وشتی كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه، باشتره رێز له جیاوازی هاوسه‌ره‌كه‌ت بگریت، چونكه هه‌رگیز له ژیاندا نا‌توانیت كه‌سێك بدۆزیته‌وه هه‌موو كرده‌وه‌كانی به‌دڵی تۆ بێت، مرۆڤه‌كان هه‌موو جیاوازن له‌یه‌كتر. 2- هه‌رگیز به‌خراپه باسی كه‌سوكاری مه‌كه‌و به‌رده‌وام هه‌ڵه‌كانی كه‌سوكاری له‌ڕوو مه‌ده‌وه، به‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵبژاردووه به‌ڵام بۆ راگرتنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماڵه خه‌زوران ده‌بێت هه‌میشه رێز هه‌بێت له‌نێوانتاندا، چونكه له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی خێزانی‌دا ده‌بێت رووت هه‌بێت له به‌رامبه‌ریاندا دابنیشیت. له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت بزانیت كه هه‌ڵه بیركردنه‌وه‌و كرده‌كانی كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نییه، چونكه تۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵبژاردووه بۆ ژیان نه‌ك كه‌سوكاری. 3- ده‌مه‌قاڵی به‌رده‌وام رووده‌دات له‌نێوان هاوسه‌راندا ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌یه‌كی ئاساییه، له‌جیاتی دووركه‌وتنه‌وه له ناخۆشییه‌كان به‌رده‌وام گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر جیاوازی بۆچوونه‌كانتان، زۆر پێویسته گوێ له بیروبۆچوونی یه‌كتر بگرن و پێكه‌وه به‌ئه‌نجام بگه‌ن. 4- ده‌بێت به‌رده‌وام لێبوردهت هه‌بێت و له هه‌ڵه‌كانی یه‌كتر ده‌رس وه‌ربگرن، گه‌ر كه‌سێكی لێبورده نه‌بیت به خۆڕایی خه‌فه‌ت ده‌خۆیت و روبه‌ڕووی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بیته‌وه، كه‌سانی به‌خشنده هه‌میشه سه‌رفرازن. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure