25/2/2021 06:42 PM

تایبەتمەندیی پیاوانی سیگما

ئەو پیاوانەی خاوەن متمانەبەخۆیین و ستایلی سەرۆکایەتیان هەیە پێیان دەگوترێت پیاوانی ئاڵفا و بە رواڵەت زیاتر سەرنجی ژنان بۆ لای خۆیان رادەکێشن. پیاوان لە ماوەی ژیاندا فێر دەبن و رادێن کە رەفتاریان هاوشێوەی ئاڵفاکان بێت (سەرۆکی رەوە گورگەکان). بەڵام لەلایەکی دیکەوە پیاوانێک هەن کە ئەم یاسایە پەیڕە ناکەن و سەرنجی دەوروبەریانیش بۆ لای خۆیان رادەکێشن.
پیاوی سیگما کەسێکە کە چاوەڕێ ناکات لەلایەن کەسانی دیکەوە وەربگیرێت. ئەم چەشنە پیاوانە دەنگیان بەرز نییە و ئارامن. پیاوانی سیگما ئەگەرچی کەسانێکی گۆشەگیرن بەڵام متمانەبەخۆییان هەیە بەڵام لە دەرەوەی یاسا و نۆرمە باوەکانی پیاوێکی سەرنجڕاکێشدا دەژین.
پیاوانی سیگما لەگەڵ پیاوانی ئالفا زۆر هاوشێوەن و جیاوازییەکەیان لەوەدایە کە پیاوانی سیگما ناچنە ژێر رکێفی هیچ رەوت و یاسایەکی دیاریکراوەوە و بەردەوام کێشەیان لەگەڵ زاڵێتی کەس یان کەسەکان هەیە. پیاوانی سیگما زۆر بە کەمی نهێنی و بابەتە تاکەکەسییەکانی خۆیان دەردەبڕن و هەر بۆیە چالاکییەکی ئەوتۆیان لە سۆشیاڵ میدیادا نییە. ناسینی ئەم جۆرە پیاوانە هەندێک ئەستەمە چونکە نزیکبوونەوە لێیان ئەستەمە.
ئەم جۆرە پیاوانە تەنهان بەڵام لە بارودۆخێکی گونجاودا دەتوانن ببن بە رێبەرانێکی بەهێز. ئەم پیاوانە بە تامەزرۆییەوە ئەرکەکانیان رادەپەڕێنن و تەنانەت لە لوتکەشدا هەست بە لووتبەرزی و خۆبەزلزانی ناکەن و هەر بۆیە لەناو دڵی خەڵکدا جێگیر دەبن. پیاوانی سیگما سەبارەت بە ژیانی تاکەکەسیی خۆیان زۆر هەستیارن و بێزارن لەوەی کە لەلایەن کەسێکەوە کۆنتڕۆڵ بکرێن.
هەر وەک باس کرا ئەم چەشنە پیاوانە بەهۆی ئەوەی کەمتر خۆیان دەردەخەن و زیاتر لە ژووری تەنهایی خۆیاندا بەسەر دەبەن بەگشتی ناسینیان ئەستەمە و هەر ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی سەرنجڕاکێشتر بن. ئەم کەسانە هەرگیز لەگەڵ زۆرینەیەک کە شوێن بیرێکی هەڵە کەوتوون تێکەڵ نابن، تەنانەت ئەگەر ژیان و گیانیشیان بکەوێتە مەترسییەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved