26/2/2021 07:49 PM

له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ وه‌رزش بكه‌ن

به‌رده‌وام پزیشكان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه‌ رۆژانه‌ گرنگی به ‌وه‌رزشكردن بده‌ین به‌وهۆیه‌ی سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستیمان.

بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێنمایی پزیشكان گرنگی به‌باری ته‌ندروستیت بده‌یت، له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، له‌هه‌مانكاتیشدا ئاشكرای ده‌كه‌ین كه‌ راكردن زۆرترین سوودی هه‌یه‌و گه‌ر ناتوانیت به‌خێرایی راكردن بكه‌یت هه‌روه‌ها راكردنی هێواش هه‌مان سوودی هه‌یه‌.

1- له‌كاتێكدا رۆژێكی سه‌ختت به‌ڕێكردووه‌، هه‌وڵبده‌ راكردن بكه‌ بۆئه‌وه‌ی باری ده‌روونیت ئاسایی بێته‌وه‌.

2- به‌هۆی وه‌رزشكردن به‌ به‌رده‌وامی به‌ئاسانی ده‌خه‌ویت و هه‌روه‌ها له‌كاتی خه‌وتندا به‌پێی پێویست ئارامی وه‌رده‌گریت.

3- جوڵه‌كردن هه‌موو كاتێك سوودی هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی ببیت به‌خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كی باش و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆكاری دابه‌زاندنی كێش.

4- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هۆی وه‌رزشكردن ده‌بیت به‌خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی جوان، له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ستێكی ئاسووده‌ییت لا دروستده‌بێت و هه‌روه‌ها زیاتر باوه‌ڕت به‌خۆت ده‌بێت.

5- راكردن كاریگه‌ری به‌سوودی هه‌یه‌ به‌سه‌ر باری ته‌ندروستی مێشك و هه‌روه‌ها مرۆڤ زیره‌كتر ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش سوودی هه‌یه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌.

6- له‌كاتێكدا به‌رده‌وام راكردن ده‌كه‌یت باری ته‌ندروستیت به‌گشتی به‌هێز ده‌بێت و به‌رگری ده‌كات له‌توشبوون به‌نه‌خۆشی.

7- له‌سه‌ره‌تای وه‌رزشكردندا هه‌ست به‌هیلاكی ده‌كه‌یت، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ راهاتیت وزه‌ت به‌رز ده‌بێت و هه‌روه‌ها هێزت زیاد ده‌كات، له‌هه‌مانكاتیشدا هاتوچۆی خوێن باشتر ده‌بێت.

8- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ راكردن ده‌كه‌یت له‌هه‌مانكاتیشدا جوانی سروشت ده‌بینیت.

خاك – ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved