27/2/2021 05:11 PM

ئەم خۆراکانە چرچیی پێست کەم دەکەنەوە

چرچیی دەموچاو لەوانە بە هۆی هەڵکشانی تەمەن، جینەتیک و بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ تیشکی خۆر روو بدات. ئەگەرچی بەتەواوی ئەم چرچی و لۆچیانە لەناو ناچن، بەڵام چەند چارەسەری سروشتی هەن کە دەتوانن تا رادەیەک کەمیان بکەنەوە. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لەم رێکارانە ئاشنا دەبین.

مۆز: مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و چەوریە سروشتییەکان کە پێست بەهێز دەکەن. باشترین تایبەتمەندیی مۆز ئەوەیە کە بە ئاسانی و بە خێرایی دەست دەکەوێت. یەک لە چواری مۆزێک بە جوانی پان بکەنەوە و توێژێکی ناسکی بە ماوەی 15 بۆ 20 خولەک بخەنە سەر دەموچاوتان و پاشان بە ئاو بیشۆنەوە.

پرتەقاڵ و هاوشێوەکانی: ئەم جۆرە میوانە پڕاوپڕن لە ڤیتامین C و E و ئەم دوو ڤیتامینە پێست نەرم دەکەنەوە. لیمۆی ترش یان پرتەقاڵێک قاش بکەن و بە ماوەی 10 خولەک و بەشێوەی راستەوخۆ لە پێستتانی بدەن. هەڵبەت دەتوانن بەم میوانە ماسکی دەموچاویش دروست بکەن.

زەیتە سروشتییەکان: هەم زەیتی زەیتوون و هەم زەیتی گوێزی هیندی بۆ نەرمکردنەوەی پێست بەسوودن. پێستی وشک خێراتر چرچ دەبێت، کەوابوو شێدارکردنی پێست زۆر پێویستە. بەر لە خەوتن و بەر لەوەی دەموچاوتان شۆرد یەکێک لەم زەیتانە لە دەمووچاوتان بدەن و بە جوانی مەساجی بکەن.

سپێنەی هێلکە: بۆ ئەم مەبەستە سپێنەی هێلکە لەگەڵ هەنگوین تێکەڵ بکەن. ئەم ماسکە جگە لەوەی چرچیی پێست کەم دەکاتەوە، پەڵە پێستییەکانیش لەناو دەبات و رەنگی پێست یەکپارچە دەکات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved