27/2/2021 05:14 PM

لەبەر ئەم هۆکارانە بەر لە خەوتن خشڵ و زێڕەکانتان داکەنن

زۆرینەی ئێمە وەها گیرۆدەی خشڵ و خاڵ و زێڕەکانمان بووین کە حەز ناکەین لە کاتی خەویشدا لە دەست و ملمانی بکەینەوە. هەڵبەت هەندێک جاریش ماندوویەتی وامان لێدەکات ئەم بابەتە لەیاد بکەین. بەڵام لە هەر حاڵدا ئەم کارە چەندین زیانی هەیە کە لەدریژەدا لەگەڵیان ئاشنا دەبین.

داکەندنی ئەنگوستیلە لە کاتی بەیانیدا ئەستەمترە
: شەوانە شلەمەنییەکانی جەستە لەناو ئەندام و بەشەکانی جەستەدا کۆ دەبنەوە و زۆر جار بەیانی کە لە خەو هەڵدەستین قامکەکان دەماسن و ئەگەر بتانهەوێ ئەنگوستیلە لە دەستتان دابکەنن دەبێ زۆر خۆتان ماندوو کەن. واباشە دەستتان بخەنە ناو ئاوێکی ساردەوە ئینجا ئەنگۆستیلەکە لە قامکتان دەربێنن.

خەوەکەتان ئاڵۆز دەکات: خەوتن بە ملوانکەوە زیان بە خەو دەگەیەنێت، بەتایبەت ئەگەر لەو کەسانەن کە لە خەودا جووڵەتان زۆرە. زنجیری ملوانکەکە لەوانەیە لە ملتان بهاڵێت یان لە قژتان گرێ بدرێت و خەوەکەتان تێک بدات.

لەوانەیە پێست تووشی ورووژان بێت: ئەو مەوادەی بۆ دروستکردنی هەندێک لە خشڵ و خاڵەکان بەکار دێن، مادەی "نیکڵ"ـیان تێدایە کە هۆکارە بۆ دژکردەوە ئالەرژیکەکان و خوران و سووربوونەوەی پێست. زێڕ و زێو تا رادەیەک مەترسیی لەو چەشنەیان کەمترە بەڵام ئەوانیش مەوادی دیکەیان تێکەڵ دەکرێت.

لەوانەیە نەرمایی گوێ شۆڕ بێتەوە: ئەگەر بە گوارەیەکی قورسەوە بخەون ئەگەر هەیە پاش ماوەیەک نەرمایی گوێتان شل بێت و شۆڕ بێتەوە کە رواڵەتێکی ناشیرینی هەیە. دواتر چەوری جەستە بۆنێکی ناخۆش بە گوارەکەتان دەبەخشێت.

شوێنی کۆبوونەوەی بەکتریاکانە: هەوڵ بدەن خشڵ و زێڕەکانتان بە جوانی پاک بکەونەوە و لە کاتی خەودا دایانکەنن. ئەگیان دەبن بە شوێنێکی گونجاو بۆ کۆبوونەوەی بەکتریاکان.

کواڵیتی خشڵ و زێڕەکانتان دادەبەزێت: مرۆڤ لەکاتی خەودا ناتوانێ جەستەی کۆنتڕۆڵ بکات و ئەگەر هەیە دەستی لە شوێنێک بکەوێت و ئەنگوستیلەکەی بڕوشیت یان بشکێت. جگە لەوە عارەقەکردنەوە لەکاتی خەودا بابەتێکی ئاساییە و ئەم عارەقەیە کواڵیتی زێڕ و خشڵەکەتان دادەبەزێنێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved