27/2/2021 05:16 PM

بەم خۆراکانە کۆلستڕۆڵی LDL کەم بکەرەوە

کۆستڕۆڵ دوو جۆرە: زیانبەخش یان LDL و بەسوود یان HDL. لە زۆرینەی دەقە پزیشکییەکاندا کاتێک باس لە کۆستڕۆڵ دەکرێت مەبەست کۆلستڕۆڵی زیانبەخشە. ئەم کۆستڕۆڵە لە دەمارەکاندا کۆ دەبێتەوە و مەترسی هەیە بۆ تەندروستیی دڵ و دەمارەکان. جگە لە دەرمانی کیمیاوی بۆ کەمکردنەوەی ئەم کۆستڕۆڵە، بەشێک لە خۆراکەکانیش دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ ئەم مەبەستە.

سەوزە و میوە
: زۆرینەی سەوزە و میوەکان ریشاڵیان تێدایە کە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی LDL. سێو، هاوشێوەکانی پرتەقاڵ، شلیک، گێزەر، قەیسی، کەلەرم، بامێ بەشێکن لەم سەوزە و میوانە.

دانەوێڵەکان: هەموو جۆرەکانی فاسۆلیا و هەروەها نیسک باشترین سەرچاوەن بۆ وەرگرتنی ریشاڵی کەمکەرەوەی کۆستڕۆڵ. بەپێی توێژینەوەکان ئەگەر رۆژی نیوە پەرداخێک دانەوێڵە بخۆین، کۆلستڕۆڵی خوێنمان کەم دەبێتەوە.

چەرەسات: چەوریی بەسوود، "سترۆڵ/ Strol و ئەو مەوادەی لە جۆرەکانی چەرەساتدا هەیە هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی کۆستڕۆڵ. بەتایبەت کاتێک ببن بە جێگرەوەی گۆشتی سوور و پەنیر. هەڵبەت ئەوەش بزانن کە چەرەسات کالۆریان زۆرە و هەوڵ بدەن چەرەساتی سوێر کراو مەخۆن.

زەیتی زەیتوون
: ئەم زەیتە پڕاوپڕە لە چەوریی بەسوود کە رادەی LDL کەم دەکاتەوە. ئەم زەینە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی HDL یان کۆسترۆڵی بەسوود. زەیتی زەیتوون بەهۆی ئەوەی مادەی پۆلی‌فێنۆل/ Polyphenol لە پێکهاتەکەیدایە، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر دەمارەکانی دڵ هەیە.

سۆیا: بەپێی رێکخراوی خواردن و دەرمانی ئەمریکا، ئەو خۆراکانەی لە سۆیا دروست دەکرێن بەو مەرجەی لانیکەم 6.25 گرام پرۆتینیان تێدا بێت، مۆڵەتیان پێدەدرێت لە ناونیشانی «بەسوود بۆ دڵ» کەڵک وەربگرن. سۆیا بەگشتی هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی کۆستڕۆڵ، بەڵام دیار نییە بەهۆی پرۆتینەکەیەتی یان ئەو ریشاڵ و چەورییەی کە هەیەتی.

 

سەرچاوە: berkeleywellness

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved