28/2/2021 01:50 PM

سوودەکانی ترشی سماق

سماق گیایەکی خۆجێی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوینە بەڵام لە زۆرینەی ناوچەکانی جیهانیش دەست دەکەوێت. دوو جۆری هەیە: بەسوود و ژەهراوی. جیاوازی ئەم دوو جۆرە لە رەنگەکەیاندایە؛ سماقی ژەهراوی سپی و خۆڵەمێشییە و سماقی بەسوود سوورە. ترشی سماق وەکوو مادەیەکی تامدەر لە خۆراکەکان زیاد دەکرێت و رەنگێکی سوور و تامێکی ترشیان پێدەبەخشێت.
یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی سماق، کەمکردنەوەی شەکری خوێنە. بەپێی چەندین توێژینەوە کە لەسەر تووشبووانی شەکرەی جۆری 2 ئەنجام درا دەرکەوت خواردنی سماق لەلایەن ئەم کەسانەوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن و هەروەها کۆستڕۆڵی زیانبەخش (LDL). بەکارهێنانی سماق بە مەبەستی چارەسەریی نەخۆشیی شەکرە نەریتێکی کۆنە لە رۆژهەڵاتی ناوین.
یەکێکی دیکە لە سوودەکانی سماق تایبەتمەندیی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتییەکەیەتی. جەستەی مرۆڤ بۆ لەناوبردنی ئاسەواری رادیکاڵە ئازادەکان پێویستی بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت هەیە ئەگینا تووشی چەندین جۆر نەخۆشی مەترسیدار دەبێت بۆ نموونە شێرپەنجە. لە توێژینەوەیەکدا کە دەرئەنجامەکەی ساڵی 2014 لە گۆڤاری بایۆکیمیادا بڵاو بووەوە، ئاستی تایبەتمەندیی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی چەندین خۆراک خرایە بەر تاقیکاری. لەم نێوەندەدا سماق زیاترین تایبەتمەندیی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی هەیە. هێل، بیبەری رەش، بیبەری سوور و زەردەچێوە بەشێک بوون لەو مەوادەی تاقیکاریان لەسەر ئەنجامدار و هەموویان تایبەتمەندیی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتیان هەیە.
یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی سماق تایبەتمەندیی دژە میکرۆبیەکەیەتی. بەپێی توێژینەوەیەژ کە دەئەنجامەکانی ساڵی 2011 لە گۆڤاری زانستی ژینگەیی ئەڵمانیادا چاپ کرا، دانەکانی سماق لەبەرانبەر "ئاسپرژیلوس فلاووس" کە جۆرێک میکرۆبی قارچکییە، وەکوو دژەمیکرۆبێک خۆی دەرخست.
بەرگیری لە رەقبوونی دەمارەکانیش یەکێکی دیکە لە تایبەتمەدنییەکانی ترشی سماقە کە دەیسەلمێنێت بۆ تەندروستیی دڵ و دەمارەکان زۆر بەسوودە.

 

سەرچاوە: mercola

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved