راستە خۆراکی سوور کراوە بۆ نموونە پەتاتەی سوور کراو، جبز، پیاز و ڕۆن، مریشکی سوور کراوە و خۆراکی لەم چەشنە زۆر بەتامن، بەڵام لە ریزی خۆراکە ناتەندروستەکاندا جێگیر دەبن. رۆن مادەیەکی خۆراکییە کە هۆکارە بۆ قەڵەوی و ئێوە بۆ سوور کردنەوەی ئەم خۆراکانە پێویستتان بە بڕێکی زۆر لەم مادەیە هەیە. نوقم کردنی مەوادی خۆراکی لەناو رۆنێکی زۆردا دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی خێرایی ئامادەبوون و بەرزبوونەوەی چەوریی لە خۆراکەکاندا. خواردنی رۆژانەی ئەم خۆراکە چەورانە ئاستی کۆلستڕۆڵ و نووسانی چەوری بە دیواری دەمارەکان بەرز دەکەنەوە و هەر ئەمە هۆکاری سەرەکیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارە. توژینەوە بڵاوبووەکان لە گۆڤاری ئەنجومەنی تەندروستیی ئەمریکا لە ساڵی 2015ـدا دەریدەخات پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان خۆراکی سوور کراوە و کێشە تەندروستییەکانی دڵدا هەیە. هەروەها توێژینەوە بڵاوبووەکانی ناو گۆڤاری ئەنجومەنی خۆراکی ئەمریکا لە ساڵی 2014ـدا روونی دەکەنەوە کە خواردنی بەردەوامی خۆراکە سووو کراوەکان لەگەڵ تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشیی دەمارەکانی دڵ پەیوەندیی راستەوخۆی هەیە. هەروەها ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات و کاتێک لە پلەیەکی گەرمیی بەرزدا سوور دەبنەوە، مادەیەکی زیانبەخش بە ناوی «ئاکریل ئامید» بەرهەم دێنن کە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی لێدەکەوێتەوە.
سەرچاوە: top10homeremedies
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure