2/3/2021 03:57 PM

زیانەکانی بەکارهێنانی کاغەزی ئەلەمنیۆمی

کاغەزی ئەلەمنیۆمی یەکێک لەو کەرەستانەیە کە بۆ دروست کردنی خواردنەکان بەکار دێت. بەڵام کارناسان سەبارەت بە بەکارهێنانی زۆری ئەم کەرەستەیە هۆشداریان داوە. بەپێی توێژینەوەکان ئەلەمنیۆمی ناو ئەم کاغەزانە لە کاتی دروست کردنی خواردنەکاندا تێکەڵ بە خۆراکەکە دەبێت و ئەم بابەتە زانایانی بواری تەندروستی تووشی نیگەرانی کردووە. بۆ نموونە توێژەران تیگەیشتوون کە لە مێشکی ئەو کەسانەی تووشی ئەلزایمێر بوون بڕێکی زۆر ئەلەمنیۆم بوونی هەیە. هەروەها پەیوەندی هەیە لەنێوان بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم و کەمبوونەوەی گەشەی خانەکانی جەستە کە مرۆڤ تووشی نەخۆشییەکانی ئێسک دەکات.
یەکێک لەو هۆکارانەی کە رێگە خۆش دەکات بۆ دزە کردنی ئەلەمنیۆمی ناو ئەم کاغەزانە بۆ ناو خۆراکەکان، گەرمایە. هەرچی خۆراکەکان لە پلەیەکی گەرمیی بەرزدا دروست بکرێن رێگە زیاتر خۆش دەبێت بۆ تێکەڵبوونی ئەلەمنیۆم بە خواردنەکانەوە. هۆکارێکی دیکە رادەی ئاسیدی بوونی خۆراکەکانە؛ بۆ نموونە ئەگەر ئەو خواردنەی دروستی دەکەن تەماتە یان سرکەی لەگەڵدا بێت، ئاسیدی ناو ئەم خۆراکانە کاغەزە ئەلەمنیۆمییەکە هەڵدەوەشێنێت و ئەلەمنیۆمێکی زیاتر تێکەڵ بە خواردنەکە دەبێت. هەڵبەت تا ئەو کاتەی لە بەکارهێنانی کاغەزی ئەلەمنیۆمیدا زێدەڕۆیی نەکەن هیچ مەترسییەکتان لەسەر نابێت.
کاغەزی ئەلەمنیۆمی لە خواردن دروست کردنەکانی ماڵەوەدا زۆر بەکار نایەت، بەڵام رێستۆرانت و کەبابخانەکان بە زۆری بەکاری دێنن. کەوابوو تا ئەو جێیەی دەتوانن لە ماڵەوە خواردن دروست بکەن.

 

سەرچاوە: rd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved