2/3/2021 04:00 PM

سەبارەت بە تەندروستیی دڵ

لەئێستادا نەخۆشییەکانی دڵ بووەنەتە کێشەی گەورەی سیستمی تەندروستیی وڵاتانی جیهان. ئەم نەخۆشیانە تێچوویەکی زۆریان هەیە و رێژەیەکی زۆر لە مرۆڤەکانیش بەم هۆیەوە دەبنە قوربانی. هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زۆرن بەڵام لەم نێوەندەدا جۆری خواردن گرنگییەکی تایبەتی هەیە.
هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی کە بووونی سیستمێکی خۆراکی گونجاو دەتوانێ بەرگیری لە نەخۆشییەکانی دڵ بکات بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا سەرلێشێواوییەکی زۆر سەبارەت بەوەی کە سیستمێکی خۆراکی گونجاو بۆ ئەم مەبەستە چییە. ئایا دەبێ خۆراکەکان چەور نەبن؟ یان کاربۆهیدراتیان کەم بێت؟ یان چی؟

چەند رێنمایی گشتی سەبارەت بە سیستمێکی خۆراک کە لەگەڵ تەندروستیی دڵدا بگونجێت:
*بڕێکی گونجاو کالۆری وەربگرن بۆ ئەوەی کێشێکی باشتان هەبێت.
*بڕێکی زۆر میوە و سەوزە بخۆن.
*نان و دانەوێڵەکان بخۆن.
*هەوڵ بدەن خواردنی گۆشتی سوور کەم بکەنەوە و زیاتر ماسی، مریش و دانەوێڵەکان بکەن بە سەرچاوەی وەرگرتنی پرۆتین.
*خۆ بپارێزن لە خواردنی چەوریی ترانس.
*بەگشتی خۆ پپارێزن لە خواردنی دووبارە وەربەهێندراو یان فەست‌فوودەکان.

 

سەرچاوە: verywell

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved