3/3/2021 02:19 PM

چەند خاڵی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە شووتی

شووتی یەکێک لە میوانەیە کە لە رۆژانی گەرمی هاویندا ناهێڵێت ئاوی جەستە کەم بێتەوە. شووتی جگە لەوەی ئاوی جەستە دابین دەکات کۆمەڵێک سوودی دیکەشی هەیە بۆ نموونە: تەندروستیی دڵ، هەرسی ئاسانتری خۆراکەکان، بەسوودە بۆ تەندروستیی پێست و قژ، ئێشی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە، برگیری لە شێرپەنجە دەکات. سەبارەت بە سوودەکانی شووتی زۆر گوتراوە و زۆر نووسراوە و لەم بابەتەدا دەمانهەوێ چەند خاڵی سەرنجڕاکێشی پەیوەندیدار بەم میوەیە بخەینە روو.

*شووتی، خەیار و کوولەکە لە یەک بنەماڵەن.
*ئاخێزگەی سەرەکی شووتی دەشتی کالاهارییە لە ئەفریقا.
*میسرییە دێرینەکان لەگەڵ تەرمی فیرعەونەکانیان، شووتیشیان لەگەڵ دەناشت بۆ ئەوەی لەدوای مەرگ مردووەکە بێ خۆراک نەبێت. مێژووی بەرهەمهێنانی شووتی لە میسری دێرین دەگەڕێتەوە بۆ 500 ساڵ بەر لەوەی خەتی هیرۆگلیف دروست بکرێت.
*بازەرگانەکان خواردنی شووتیان لە پەڕاوێزەکانی زەریای مەدیتەرانە(ئیجە) پەرە پێدا. لە سەدەی 10ـی زایینییەوە شوتی رۆیشتە ناو چینەوە و لە ئێستادا چین گەورەترین بەرهەمهێنەری شووتییە لە جیهاندا.
*مۆرس (Moors) یەکەم جار لە سەدەی 13ـی زاینیدا شووتی هێنا بۆ ئەوروپا.
*شووتی بە ئەگەری زۆر یەکەم جار لەلایەن کۆیلە ئەفریقییەکانەوە هێنراوە بۆ ئەمریکا.
*نزیکەی 200 بۆ 300 جۆری شووتی لە سروشتدا هەیە کە 50 دانەیان بۆ خواردن دەبێت.
*سەرجەم بەشەکانی شووتی دەخورێت، تەنانەت توێکڵەکەشی!

 

سەرچاوە: livescience

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved