3/3/2021 02:21 PM

شەڕەکەڵەشێر لە هیند قوربانییەکی لێکەوتەوە

پیاوێکی هیندی لە کێبەڕکێیەکی نایاسایی شەڕەکەڵەشێردا بووە قوربانی. ئەم رووداوە لەدوای ئەوە رووی دا کە تێخێک کە لە لاقی کەڵەشێرەکەیان بەستبوو، قاچی ئەو پیاوەی بڕی. ئەم پیاوە تەمەن 45 ساڵە خەریکی ئامادەکردنی کەڵەشێرەکەی بوو بۆ کێبەرکێی شەڕەکەڵەشێر لە یەکێک لە گوندەکانی هیند کە لەنەکاو کەڵەشێرەکە دەست دەکات بە جووڵە و پڕژە پڕژ بۆ ئەوەی دەرباز بێت. پیاوە هیندییەکە هەوڵی دەدا کەڵەشێرەکە بگرێت و لە کاتەدا تێخە 7 سانتینەکە کە لە قاچی کەڵەشێرەکە گرێدرابوو، لە نەرمایی رانی هەڵچەقی و لە رێگەی نەخۆشخانەدا بەهۆی خوێنەبەربوونێکی زۆرەوە گیانی خۆی لەدەستدا.
بە گوتەی پۆلیس، بەرێوەبەڕانی ئەم کێبەرکێ نایاساییە دەستبەسەر دەکرێن. ئەم کەسانە لەوانە تۆماتبار بکرێن بە کوشتن، گرێو کردنی نایاسایی و بەڕێوەبردنی کێبەرکێی نایاسایی. بەڕێوەچوونی شەڕەکەڵەشێر لە 1960ـوە لە هیند قەدەغەیە بەڵام ئەم کێبەرکێیه ئێستاش لە باشووری هیند لاینگری هەیە.
بە گوتەی پۆلیسی هیند ئەم کێبەرکێیانە لە ژێر جاوەدێری بەرپرسە ناوچەییەکاندا بەڕێوە دەچێت و پارەیەکی یەکجار زۆریش لەم نێوەندەدا دست بە دەست دەکرێت و سەدان کەسیش دەبنە تماشاوانی ئەم بەرنامانە. جێی ئاماژەیە تا ئێستا چەندین کەسی دیکە بە هۆکاری هاوشێوە بوونەتە قوربانی و سەرەڕای دژایەتی بەردەوامی لاینگرانی مافی ئاژەڵان لەگەڵ ئەم کارە و هەروەها قەدەغەبوونی لە باری یاساییەوە، شەڕکەڵەشێر لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی هیند بەردەوامە.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved