3/3/2021 09:32 PM

پەروەردە كاتی تاقیكردنەوە بەراییەكان دوادەخات

هەرچەندە بڕیاربوو تاقیكردنەوە بەراییەكان رۆژی 6-3-2021 ئەنجامبدرێن، بەڵام پەروەردەی هەرێم كاتەكەی بۆ 8-3-2021 دواخست.

وەزارەتی پەروردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك و گەرمیان و هەڵەبجەی كردووە، رایگەیاندووە: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و قوتابیان و خوێندكاران بڕیارماندا بە دواخستنی تاقیكردنەوە بەراییەكانی ساڵی خوێندنی 2020-2021 بۆ رۆژی دووشەممە 8-3-2021.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئەزموونەكان لە نووسراوێكی دیكەدا ماوەی دەوامكردنی قوتابیان و خوێندكارانی بەپێی وەرزەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 خستەڕوو.

خاك









زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved