د.ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند كه بڕیاری به‌كارهێنان و دابه‌شكردنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیيه‌وه ده‌رچوو. ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه: بڕیاری به‌كارهێنان و دابه‌شكردنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVD19 له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕوانامه‌ی شیكاری و ڕێگه‌پێدانی به‌كارهێنان و سه‌لامه‌تی وه‌رگرتن ده‌رچوو. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی بڕیاری دابه‌شكردن و پێدان و به‌كارهێنانی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID19ی دا كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ره‌كانی وه‌رگرتنی پێكوته له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م بۆ كوتانی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هێڵی پێشه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌پێی ڕێنمایی و پلانی نیشتمانی داڕێژراو. ڤاكسینی جۆری سینۆفاڕم (Sinopharm) ی چینی كه به‌شێوه‌ی به‌خشین له‌لایه‌ن كۆماری چین به بڕی پێنج هه‌زار ژه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه، ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت به‌پێی نووسراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پاڵپشت به پلانی نیشتمانی و ڕێكاره‌كانی ده‌ستنیشانكراو. به دڵنیاییه‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌موو هه‌وڵه‌كانی دابینكردنی بڕی زیاتری ڤاكسین به پاڵپشتی و ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی فیدڕاڵ بۆ چین و توێژه‌كانی تری مه‌ترسیدار له كۆمه‌ڵگا له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له هه‌رێمی كوردستان. ئومێده‌وارین هاوڵاتیانی كوردستان به‌رده‌وامبن له خۆپارێزی به له‌به‌ركردنی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پابه‌ندبوونی ڕێنمایێه‌كانی ته‌ندروستی. د.ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure