د.سۆزان جه‌لال مه‌حمود پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هۆكارو نیشانه‌كانی تێكچوونی هاوسه‌نگی هۆڕمۆنی خانمان. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه ڕایگه‌یاندووه، ده‌كرێت ڕێژه‌ی هۆڕمۆناتی خانمان بگۆڕدرێت له ماوه جیاوازه‌كانی ژیاندا، جا پێش یان دوای سوڕی مانگانه، كاتی دووگیانی یان له ماوه‌ی نه‌مانی سوڕی مانگانه (ته‌مه‌نی بێئومێدی) بێت. ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی زیاتر گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت له خانمانداو په‌یوه‌ستن به خۆیانه‌وه، بریتین له ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن، به‌ڵام به‌هه‌مانشێوه گۆڕانی تێستۆستیرۆن كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر خانمان. هۆكاره‌كانی دروستبوونی ناهاوسه‌نگی له هۆڕمۆنی خانمان: -قه‌له‌قی و بێتاقه‌تی به‌رده‌وام -كه‌مخه‌وی و خواردنی ڕۆژانه‌ی ناته‌ندروست، قه‌ڵه‌وی و كه‌می جوڵه‌و وه‌رزش -نه‌مانی سوڕی مانگانه (ته‌مه‌نی بێئومێدی) -تێكچوونی هۆمۆڕنه‌كانی تری له‌ش وه‌كو غوده -ماوه‌ی دووگیانی -هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌كو شه‌كره‌و به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان نیشانه‌كانی بوونی ناهاوسه‌نگی له هۆڕمۆناتی خانمان: -بوونی ئازار‌و خوێنی زۆر له‌كاتی سوڕی مانگانه‌داو تێكچوونی سوڕی مانگانه -وشكبوونه‌وه‌ی دامێن -هه‌ستكردن به گه‌رماو ئاره‌قكردنه‌وه له شه‌ودا -ڕه‌قبوون و ئازاری مه‌مك -دروستبوونی زیپكه به‌تایبه‌ت پێش و دوای سوڕی مانگانه -زیادبوون و ڕه‌قبوونی مووی ده‌موچاو و هه‌ندێك شوێنی جه‌سته -كه‌مبوونی توانای سێكسی و گۆڕانی میزاج -پوكانه‌وه‌و فشه‌ڵبوونی ئێسك -سكچوون یان قه‌بزبوون هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ناهاوسه‌نگی له هۆڕمۆنی خانمان ده‌كرێت ببێته هۆی تێكچونی سوڕی مانگانه، نه‌زۆكی، گۆڕانی ناوپۆشی ڕه‌حم و زۆر شتی دیكه، هه‌ندێكیان ده‌توانرێن چاره‌سه‌ربكرین به: - ده‌رمان (وه‌كو هۆڕمۆنه‌كان) - ڕێنمایی و گۆڕینی ڕۆتینی ژیان - ده‌رمانی سروشتی خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure